سه‌ربه‌ست ڕه‌فیق
له‌ناو ئه‌م هه‌موو ژاوه‌ژاوه‌ی دۆخی كوردستان و دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری دژ به‌یه‌ك به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كان كه كار ده‌كه‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ژموونی یه‌كتر، ئاسایی نییه مرۆڤ بتوانێت بگات به بڕیارێكی ڕه‌ها بۆ گشت پرسه ناوخۆیی و نیشتمانییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی كاریگه‌ریی رژدیان هه‌یه له‌سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگه له ئێسته و ئاینده‌دا و بوار ده‌ڕه‌خسێنن بۆ بیركردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر گوزه‌رانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی یا پێشبینیكردنی بێهیوایی كه پاڵنه‌رێكه بۆ بڕیاردان له هه‌موو كایه‌كانی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنییانه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئاسایییه تاكی كۆمه‌ڵگه كار له‌سه‌ر زاده‌ی بیروهۆشی خۆی بكات له پای ئه‌و ڕووداو و پێشهاتانه‌ی دروست ده‌بن له ژیانی ڕۆژانه‌یدا، ئێمه وه‌ك كورد له‌و ڕۆژه‌وه‌ی چاومان به‌دنیا هه‌ڵهێناوه، به‌ئاواتی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ بووین و هه‌میشه له مێژووی فه‌رهه‌نگی تاكی كوردیدا ئامانجێكی له مێژینه‌یه و ده‌بێت به‌دی بێت .
ئێسته نزیكترین ده‌رفه‌ت بۆ بوون به ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی وڵات هاتووه‌ته پێشه‌وه، به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاماژه‌م پێ داوه تا ئاستێك بوونه‌ته هۆكار و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م تاكی كورددا بۆ ئه‌وه‌ی بوێرانه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، ئاخۆ ئامانجه‌كه‌ی به‌دی بێنێت یا مانه‌وه‌ی بوێت له‌گه‌ڵ عێراقێك كه هیچ خۆشگوزه‌رانییه‌كی پێ نه‌بووه بۆ ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه.
زۆرینه‌مان هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشویستنی خاكمان به ئه‌رك زانیوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ئاوێزانی بیر و ئایدۆلۆجیای نیشتمانی و فكری ناسیۆنالیزم كردووه، هه‌میشه كار ده‌كه‌ن بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمان، به‌ڵام ئێمه‌ش به‌دوور نه‌بووین له گومان و هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌ی كاره‌كته‌ر و حزبه سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته وه‌ك په‌یام و پره‌نسیپ چه‌سپاندوویانه له پێڕه‌و و پرۆگرامه‌كانیان، چونكه دروشم و به‌ڵێن ئاسانترن له كردار و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانیان.
له دوای بینینی سه‌رۆك بارزانی، به یه‌قینه‌وه ده‌ڵێم پرسی ڕیفراندۆم و چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له دڵنیایی وه‌رگرتووه و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، چیتر پێویست ناكات به گومانه‌وه له‌م پرسه بڕوانین و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی بیری لێ بكه‌ینه‌وه، ده‌بێت هه‌مووان ببین به به‌ربه‌ست بۆ ئه‌و هه‌واڵه چه‌واشه‌كاری و بێ ئیراده‌كردنه‌ی دێنه بڵاوكردنه‌وه به‌ده‌ستی چه‌ند ناحه‌زێكی كورد و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی كه‌سی به‌هاوكاری نه‌یارانی كورد، له ڕۆژی ۲٥ی ئه‌یلوولی داهاتوو به‌وپه‌ڕی ئیراده و خۆشویستنی نیشتمانه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ر بخه‌ین و خوێنی شه‌هیده‌كانمان بۆ هه‌میشه ئاسووده بكه‌ین، به‌هه‌موو دنیا و گه‌لان بڵێین ئێمه‌ین نموونه‌ی قوربانیدان و تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێانی مافی سه‌ربه‌خۆیی و ئاواتی له مێژینه‌مان.