سه‌ربه‌ست ڕه‌فیق
له مێژووی ئه‌م گه‌له‌دا ڕووداوگه‌لێك هه‌ن ده‌بوو تـــاكه‌كانی ئه‌م میله‌ته وه‌ك وانه‌یه‌ك و ئه‌زموونێك سه‌یریان بكردایـه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونییه‌كیان هه‌بێت له خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ڕابردووی خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م گه‌له بده‌ینه‌وه زۆر به‌ڕوونی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌دۆخێكی سه‌خت و پڕ له كێشمه‌كێشی سیاسی و بارێكی ئابووریی سه‌ختدا به‌ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه.
قۆناغه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی مێژووی ڕزگاریخوازی كورد هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی میرنشینه‌كان تا ئه‌م قۆناغه‌ی ئێسته گه‌لی كورد له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا بووه، به‌ڵام تــــا هه‌نووكه نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی ئه‌م خواسته به‌دی بهێنێت .
دوو هۆكاری سه‌ره‌كی پاڵنه‌ری ئه‌وه بوون كه كورد سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه، ئه‌ویش هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه، ئه‌گه‌رچی زۆرمان بیستووه له‌سه‌ر ئه‌م دوو هۆكاره، به‌ڵام تا ئێسته نه‌مانتوانیوه وانه‌یه‌ك له‌م ئه‌زموونانه وه‌ربگرین و هه‌میشه به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی ئه‌جێندایه‌كی شۆڤێنییانه سه‌پێنراوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ئه‌ویش به‌هاوكاری و كۆمه‌كی خه‌ڵكانێك كه به‌رژه‌وه‌ندیخواز و ئه‌ڵقه‌له‌گوێی ئه‌و ئه‌جێندایه‌ن كه كار بۆبه‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتان ده‌كه‌ن .
گه‌لی كورد ده‌توانین بڵێین به‌گشتی گه‌لێكن لایه‌نی سۆزداری هه‌ست و سۆز زاڵتره به‌سه‌ر حوكمی عه‌قڵدا و زۆرینه‌ی كات سۆزدارانه بیریان له ده‌وروبه‌ر و پرسه‌كان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بووه به‌سه‌ر كایه‌كاندا، زۆرجار ده‌بینین و بیستوومانه زۆرترین سته‌م له‌م میلـه‌ته كراوه له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه تا گه‌شتووه‌ته حاڵه‌تی فریودان، كه‌چی به‌دڵێكی ساف و بێگه‌رد ڕووبه‌ڕووی به‌رامبه‌ر بوونه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بووه، دووباره هه‌مان كار و مه‌رامی پێشوو سه‌پێنراوه به‌سه‌ریدا.
له قۆناغی ئه‌مڕۆماندا ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ین له‌باره‌ی دۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌چاو ئه‌و مێژووه‌ی گه‌لی كوردی پێدا تێپه‌ڕ بووه، زۆر له‌و ساتانه باشتر و ته‌نانه‌ت به‌هێزتر بووه كه بووه‌ته به‌شێك له مێژووی ئه‌م گه‌له كه جگه له نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی، هیچی تری پێ نه‌بووه بۆ كورد و كوردستان، له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێسته‌دا و له‌دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كورد دژی ڕژێمی به‌عس و پاكسازیكردنیان، هه‌مان ئه‌و فكره شۆڤێنییانه بوونیان هه‌بوون كه هه‌وڵی بێ ئیراده‌كردن و داڕووخانی ده‌روونییان ده‌دا تا تاكی كورد له‌و حاڵه‌ته ناته‌ندروسته بمێنێته‌وه، وا ڕێكلامیان ده‌كرد هه‌مووان ده‌مرن له برسا و ناتوانین خۆمان به‌ڕێوه ببه‌ین، به‌ڵام بینیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو په‌ستانه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه، توانرا كورد سه‌ركردایه‌تییه‌كی هه‌بێت و ببێت به‌خاوه‌نی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ئیداره‌دانێكی خۆی به‌هه‌موو باشی و خراپییه‌كانیه‌وه، ئه‌مڕۆی هێناوه‌ته بوون.
ئه‌و ڕۆژه‌ی دیاری كراوه بۆ گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی كورد بڕیاری له‌سه‌ر داوه، هه‌روا له‌خۆڕا نه‌بووه و كارێكی نالۆژیكانه نییه، پێویسته تاكی كورد له‌وه بگات بڕیاردانی وه‌ها پرسێكی چاره‌نووسساز له سایه‌ی ئه‌و خۆڕاگری و دان به‌خۆداگرتنه‌ی گه‌لی كورد بووه كه نه‌به‌ردانه ئاماده‌باشی هه‌موو پێشهاته‌كان بوون و ئاماده‌ی قوربانیدانی بێوێنه بوون له هه‌موو كایه‌كانی ژیانه‌وه، به‌تایبه‌ت گیان فیداكاری ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له كه توانییان به‌مێژوو دنیا بڵێن، ئێمه‌ین ژیاندۆست و قوربانیده‌ر به‌خوێنی ئاڵی گه‌شمان ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین و دڕندانه‌ترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی بووینه‌ته‌وه و ئه‌فسانه‌كه‌یمان تێك‌شكاند كه ئه‌ویش تیرۆرستانی داعشن.
ڕاستی و دروستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره به‌م دۆخه‌ی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌سته‌مه هاووڵاتی دیدێكی نیشتمانییانه‌ی هه‌بێت بۆ پرسه چاره‌نووسسازه‌كان، چونكه دۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌ڕووی ئابووری و ده‌روونییه‌وه ته‌نگی به‌هاونیشتمانیان هه‌ڵچنیوه كه پێویسته چاره‌سه‌رێكی یه‌كجاره‌كی بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌بیانووی نه‌بوونی بژێوی، ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینانه‌ی بۆ گه‌لی كورد هاتوونه‌ته پێش، به‌خۆڕا له ده‌ستی نه‌ده‌ین و نه‌بینه نه‌فرین لێكراوی نه‌وه‌كانی داهاتوو، پێویسته تاكی كورد و سه‌ركردایه‌تیی كورد متمانه دروست بكه‌نه‌وه له‌نێوانیاندا و دڵنیایی یه‌كتر بكه‌نه‌وه، چیتر نابێت هه‌م دابڕان و بێ متمانه‌یی و ناشه‌فافییه بوونی بمێنێت، ئه‌گه‌ر گه‌یشتووین به‌و كاته‌ی مافی بڕیاردان و سه‌ربه‌خۆییمان هه‌بێت، پێویست ده‌كات وانه‌یه‌ك له‌و ئه‌زموونانه وه‌ربگرین كه بووه‌ته مێژوو بۆ كورد وكوردستان.