دوای زامداربوونی به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ و چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌فیلی پارێزگای كه‌ربه‌لا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان عێراق، نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێ هێشت و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌فیل چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ قاچی چه‌پی سیستانی كراوه، كه له ئه‌نجامی ڕووداوی هاتوچۆ، ئه‌و قاچه‌ی شكاوه، دوای ته‌واوبوونی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری و پێدانی چاره‌سه‌ره‌كانیشی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌كه‌ی له پارێزگای نه‌جه‌ف كراوه‌ته‌وه.
نه‌شته‌رگه‌ری قاچی چه‌پی سیستانی له‌لایه‌ن تیمێكی گه‌وره‌ی پزیشكانی عێراق ئه‌نجام دراوه و هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی زامداربوونیشی شیعه‌كانی عێراقی به ته‌واوی نیگه‌ران كرد، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی عه‌لی سیستانیش به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دراوه و هچاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخی ته‌ندروستی باشتر ببێت.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌كه‌ی له نه‌جه‌ف كرا
سه‌ید ئه‌حمه‌د سافی گوته‌بێژ و نوێنه‌ری
سیستانی ئاماژه‌ی دا، كه دۆخی ته‌ندروستی عه‌لی سیستانی ئێسته جێگیره و خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه مه‌رجه‌عی باڵامان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی بۆ ئه‌نجام دراوه و ئێسته‌یش له ماڵه‌وه پشوو ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی باشتر ببێته‌وه.
شه‌وی چوارشه‌م له‌سه‌ر پێنجشه‌می ڕابردوو له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه عه‌لی سیستانی تێدا بووه، ناوبراو برینداربوو و ئێسكی ڕانی چه‌پی شكاوه و دواتر هه‌ر له كه‌ربه‌لا گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌گه‌ریی بۆ كرا.