سێ حاڵه‌تی تری كۆرۆنا له كوردستان تۆمار كرا
هاوشێوه‌ی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و سێ حاڵه‌تی تری كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كرا و به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌نرا.
ئه‌مشه‌و دووشه‌م 27ی نیسان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشان كران.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه تووشبووه‌كان ژنێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ و كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ و منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵانه دانیشتووی شارباژێڕن له پارێزگای سلێمانی و به‌ركه‌وته‌ی تووشبووی پێشوون.
كۆی گشتیی تووشبوان له هه‌رێمی كوردستان به كۆرۆنا گه‌یشتووه به 355 هاووڵاتی له‌گه‌ڵ چاكبوونه‌وه‌ی 322 نه‌خۆش، هه‌روه‌ها چوار مردووش به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم