پرۆفیسۆر ئه‌سبۆتس له بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شارستانیه‌ته‌كان له ناوچه جیا جیاكانی جیهان ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ی نهێنی باڵاده‌ست و خاوه‌ن بڕیار دروستبوون و بوونیان هه‌بووه، سه‌ره‌تایش ئه‌م دیارده‌یه له په‌رستگه و لای پیاوانی ئاینی سه‌ریهه‌ڵداوه، كه له ڕێی هێزی په‌رستگه و ئاینه‌كانه‌وه توانیویانه زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان جێ بهێڵن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ، زانایان و بیرمه‌ند و هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تكار و سه‌رۆك و پاشاكانیش بوونه‌ته ئه‌ندام له‌و كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه نهێنیانه و ڕۆڵی كاریگه‌رییان گێڕاوه.
له په‌رستگه‌ی دوورگه‌ی دلفی یۆنان جادووگه‌ران له مانگێكدا نۆ ڕۆژ كۆ ده‌بوونه‌وه
یه‌كه‌م ناوه‌ند و پێگه‌ی سه‌ره‌كی و نهێنی ئه‌و كۆمه‌ڵانه كه له مێژوو تۆمار كرابێت، جادووگه‌رانی په‌رستگه‌كانی یۆنان به گشتی و به‌تایبه‌تیش په‌رستگه‌ی دلفی بوون، جادووگه‌ره‌كان زۆربه‌ی كاته‌كانی ڕۆژیان له نێو په‌رستگه‌كان به‌سه‌ر ده‌برد و به ناوی خواوه‌نده‌كانیشه‌وه قسه‌یان ده‌كرد، بۆیه ویستی گۆڕانكاری و له‌ناوبردن یان به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌ركه‌سێكیان هه‌بووایه، به ناوی ئه‌وه‌ی خواوه‌ند ئه‌م شته‌ی له چاره‌نووسی نووسیوه، كۆتاییان به كه‌سه‌كه ده‌هێنا یان بۆ پۆست و ده‌سه‌ڵاتێكی باڵا به‌رزیان ده‌كرده‌وه، یان خه‌ڵكیان له دژی ده‌سه‌ڵات هان ده‌دا به بیانووی ئه‌وه‌ی خواوه‌ند گۆڕانكاری ده‌وێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بوونی هه‌یه، پێچه‌وانه‌ی خواست و ویستی خواوه‌ند ده‌جووڵێته‌وه. كه ئه‌و كاتیش په‌رستگه‌كان و جادووگه‌ره‌كانی نێو په‌رستگه‌كان به‌لای خه‌ڵكه‌وه له هه‌موو شتێك پیرۆزتر بوون، بۆیه زۆرترین كاریگه‌رییان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه هه‌بوو.
له په‌رستگه‌ی دوورگه‌ی دلفی یۆنان جادووگه‌ران له مانگێكدا نۆ ڕۆژ كۆ ده‌بوونه‌وه و خه‌ڵكیان ده‌بینی و دیارییه گرانبه‌هاكانی خه‌ڵكیان بۆ خواوه‌ند وه‌رده‌گرت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دواتر سوودیان لێ وه‌رده‌گرت و ئه‌و ویسته‌ی بۆ گۆڕانكارییش هه‌یانبوو له‌و نۆ ڕۆژه به خه‌ڵكیان ده‌گوته‌وه و به ناوی ئه‌وه‌ی خواوه‌ند به‌مجۆره ڕێنماییان ده‌كات، به‌مشێوه‌یه‌یش خه‌ڵكی باوه‌ڕی ته‌واویان به قسه‌كانی ئه‌و جادووگه‌رانه ده‌كرد و به نه‌چوونه ژێر باری قسه‌كانیان تووشی مه‌ینه‌تی و نه‌فره‌تی له هه‌ردوو دنیا ده‌بوونه‌وه، چونكه خه‌ڵكی باوه‌ڕی ته‌واویان به‌وه بوو، كه جادووگه‌ره‌كان په‌یامی خواوه‌ند به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن و ناكرێ مرۆڤیش سه‌رپێچی په‌یام و فه‌رمانی خواوه‌نده‌كان بكات.
دووه‌م كۆمه‌ڵه و گرووپ كه به نهێنی كاریان كردووه، بریتین له شوێنكه‌وتووانی ئاینی میترایی له ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆما، هه‌رچه‌نده میترا خواوه‌ندێكی كۆنی گه‌لانی كۆنی ئاریایی واته كورد و فارس و ئه‌فغانه‌كان بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به خواوه‌ندی ڕاستگۆی و دڵسۆزی ناسرابوو و هێماكه‌یشی بریتی بوو له به‌ردێكی سه‌خت كه خه‌ریكی له‌تكردنی مانگایه‌كه، بۆیه زۆرێك له سه‌ربازان و بڕیاربه‌ده‌ستدانی ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆما به نهێنی ئه‌و گرووپه‌یان دامه‌زراند و هه‌ر ناوی میتراییه‌كانیشیان له‌خۆیان نا، به‌نهێنی له ڕێزی له‌شكر و ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه بۆ هاوكاریكردنی یه‌كتر و زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات كاریان كردووه.
سورچاكانی په‌رستگه، ئه‌م گرووپه سه‌ربازه نهێنییه له سه‌رده‌می هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌می خاچپه‌رسته‌كان له قودس دروستكران و به دیاریكراویش بالدوینی دووه‌م پاشای ئه‌و كاتی قودس ئه‌و گرووپه‌ی دامه‌زراند، بۆ پاراستنی كریستیانه‌كان له كاتی گه‌شتكردن و حه‌جكردنیان بۆ قودس و سه‌ردانیكردنی شوێنه پیرۆزه‌كان، به‌ڵام دواتر ئه‌ركی ئه‌و گرووپه نهێنییه فره‌وانتر بوو و ڕۆڵی گه‌وره‌یان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرش و شۆڕش و هه‌وڵی به‌رده‌وامی مسوڵمانه‌كان گێڕا بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قودس و ناوچه داگیركراوه‌كانی مسوڵمانان له‌لایه‌ن خاچپه‌رسته‌كانه‌وه، به‌ڵام كاتێك له 1291ی زاینی خاچپه‌رسته‌كان له قودس ده‌ركران و شكستیان هێنا، ئه‌و گرووپه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و ته‌نانه‌ت فیلیپی چواره‌می پاشای ئه‌وكاتی فڕه‌نسا، فه‌رمانی سه‌ربڕینی سه‌ركرده و ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه سه‌ربازه نهێنی و بژارده‌یه‌ی كرد، به‌هۆی ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی كه تووشی هاتن.
تیاندیهۆی ڕێكخراوێكی نهێنی بوو و له چین دروستكرا، ماناكه‌ی بریتییه له كۆمه‌ڵه‌ی ئاسمان و خاك، كه مه‌زه‌وێكی ئاینی نهێنی بوون و له ه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م له چین دامه‌زران، به نهێنی فه‌رمانیان له پاشاكانی ماڵباتی شاهانه‌ی چینگ وه‌رده‌گرت، كه ئه‌وكات حاكمی ڕه‌های چین بوون، له ڕێی ئه‌و مه‌زه‌وه ئاینییه نهێنییه‌وه له دژی مانچۆكان و سه‌رجه‌م ئه‌و گرووپانه‌ی تر ده‌وه‌ستانه‌وه، كه له دژی ماڵباتی شاهانه‌ی چینگ شۆڕش و ڕاپه‌ڕینیان له ناوچه جیا جیاكانی چین به‌رپا ده‌كرد.
پێنجه‌م ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ی نهێنیش بریتییه له ماسۆنییه‌كان كه تا ئێسته كاتی دروستبوونیان و زانیاری ورد له‌سه‌ریان بوونی نییه، به‌ڵام زۆربه‌ی زانیاری و سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه ئه‌و ڕێكخراوه نهێنییه له ئه‌وروپا دروستبووه و سه‌ره‌تایش له‌لایه‌ن كارزان و شاره‌زاییانی بواری به‌رد و بیناسازی دروستكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به زۆربه‌ی ناوچه‌كان گه‌شتیان كردووه، توانیویانه دنیا ببینن و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نهێنی له نێوان ناوچه جیاوازه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان دروست بكه‌ن، زۆر تاوان و گۆڕانكاری گه‌وره‌یش له مێژووی ڕابردوو و ئێسته‌یش ده‌خرێته پاڵ ماسۆنییه‌كانه‌وه.