سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ته‌ناهی ئه‌مڕۆ ئاشكرای كردووه، ژنێكی عێراقی له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، كوڕێكی یه‌مه‌نیی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و دواتریش رفاندوویه‌تی، له ئاشكرابوونیدا پۆلیس ده‌یگرێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، ئه‌و ژنه عێراقییه /33 ساڵ/، له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پێوه‌ندیی به كوڕێكی یه‌مه‌نی /17 ساڵ/ كردووه كه له ئوردن ده‌خوێنێت، بڕوای پێ هێناوه كه سه‌ردانی به‌غدا بكات، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی كوڕه یه‌مه‌نییه‌كه به به‌غدا، راسته‌وخۆ ده‌یڕفێنێت.
پێگه‌كه له‌باره‌ی جۆری رووداوه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كوڕه یه‌مه‌نییه له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی یه‌مه‌ن بووه و بۆ خوێندن له ئوردن نیشته‌جێ بووه، ژنێكی عێراقی له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دروست كردووه و بڕوای پێ هێناوه كه سه‌ردانی به‌غدا بكات، كاتێكیش هاتووه‌ته به‌غدا، ژنه‌كه بردوویه‌تیه ناو ماڵێك و داوای لێ كردووه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئه‌و ژنه ویستوویه‌تی وه‌ك بازرگاریكردن به مرۆڤ، هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكات كه ده‌كه‌وێته خانه‌ی رفاندنه‌وه. دواتریش كه له ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی نهێنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ به رووداوه‌كه‌ی زانیوه، له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر ماڵه‌كه، ژنه‌كه‌یان گرتووه و كوڕه یه‌مه‌نییه‌كه‌یان رزگار كردووه.
دۆخی عێراق له‌ڕووی سیاسی و ته‌ناهی و ئابوورییه‌وه زۆر خراپ بووه، بۆیه زووزوو رووداوی كوشتن و دزی و رفاندن له‌و وڵاته و به‌تایبه‌تی له به‌غدا روو ده‌ده‌ن، هه‌ندێك جار تاوانباران ده‌گیرین و هه‌ندێك جاریش تریش به‌رانبه‌ر به بڕێك پاره، كه‌سی رفێنراو ئازاد ده‌كرێن.