گۆڤاری ئه‌تلانتیكی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس كیم گاتاسی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات، ئێسته نه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێر له به‌یرووت و به‌غدا و تاران بوونیان هه‌یه كه له هیچ شتێك سڵ ناكه‌نه‌وه و به‌رده‌وامن له خه‌بات و تێكۆشان بۆ له‌ناوبردنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، له خۆپێشاندانه‌كانی لبنان له ئۆكتۆبه‌ری 2019 و له خۆپێشاندانه به‌رده‌وامه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق و ئێسته‌یش له زۆرینه‌ی شاره‌كانی ئێران هه‌مووان به ده‌نگی به‌رز دروشم بۆ له‌ناوچوونی ڕژێمی ئیسلامی ده‌لێنه‌وه، ئه‌مانه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن نه‌وه‌ی نوێ قبووڵی ڕژێمی تاران و هاوشێوه‌كانی ناكات و زوو بێ یان دره‌نگ كۆتایی به ڕژێمی ئیسلامی تاران ده‌هێنن.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له به‌یرووت و به‌غدا دژی ڕژێمی ئێران هه‌رچه‌نده له ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به فه‌رمی له سنووری قه‌له‌مڕه‌و و حوكمڕانی ڕژێمه‌كه نین، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئیسلامی له ڕێی میلیشیاكان و حزبه شوێنكه‌وتووه‌كانی بووه‌ته هۆی وێرانبوونی ئه‌و دوو وڵاته و میلیشیاكانی به گولـله‌ی زیندوو ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه و ده‌بنه‌وه، بۆیه دروشمی سه‌ره‌كی خۆپێشانده‌ران مه‌رگ بۆ ڕژێمی ئیسلامی و ده‌ركردنی ڕژێم و میلیشیا و شوێنكه‌وتووانی له وڵات گۆڕا و بوو به یه‌كێك له خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌وسا و ئێسته‌یش.
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه گرانبوونی نرخی كاڵایه‌ك بێت، ڕژێم ده‌توانێ به بڕیارێك نرخه‌كه دووباره نزم بكاته‌وه
كاتێك له 2019 له به‌یرووت و به‌غدا خۆپێشاندان بوو له ئێرانیش خه‌ڵكی به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی به دروشمی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر" ته‌واوی ئێرانی گرته‌وه. ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئه‌وكات ئێرانی گرته‌وه یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین گورزی ناڕه‌زایی كه له دوای به‌رپاكردنی شۆڕشی ئیسلامی له 1979 به‌ر ڕژیمی ئێران كه‌وت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر په‌تای كۆرۆنا بڵاونه‌ببووایه‌وه، خۆپێشاندانه‌كانی ئێران و به‌غدا و به‌یرووتیش چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان به‌سه‌ر حكوومه‌تی وڵاته‌كانیان هه‌بێت.
ئێسته دوای دوو ساڵ له‌و خۆپێشاندانه‌كانی
خه‌ڵكی ئێران دژ به گرانبوونی نرخی به‌نزین، دووباره خه‌ڵكی به‌لێشاو گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشم بۆ مه‌رگی خامنه‌یی و ڕژێمی ئیسلامی ده‌لێنه‌وه، هۆی ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌مجاره‌یش پێوه‌سته به پرسی ژن و ئازادی ژن و مرۆڤ به گشتی، كه به بڕوای هه‌موو شاره‌زایانی زانستی سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵناسی، ئه‌مه زۆر جیاوازی هه‌یه به به‌راورد به گرانبوونی نرخی كاڵایه‌ك له بازاڕدا، چونكه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه گرانبوونی نرخی كاڵایه‌ك بێت، ڕژێم ده‌توانێ به بڕیارێك نرخه‌كه دووباره نزم بكاته‌وه، به‌ڵام مه‌رگی ژینا ئه‌مینی بووه‌ته كاره‌ساتێك بۆ ڕژێم و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و توانا مادی و مرۆییه‌كانی ڕژێمه‌كه‌یش بخه‌ینه‌گه‌ڕ، ناتوانرێ جارێكی تر ژینا زیندوو بكرێته‌وه، تا له زه‌بر و تۆڵه‌ی گه‌ل و خه‌ڵكی ئێران خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
له ڕاستیدا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له هه‌ریه‌ك له عێراق و سووریا و لبنان و ته‌نانه‌ت یه‌مه‌نیش خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی و گرووپه سیاسییه‌كان دژی هه‌ژموون و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كاروباری ئه‌و وڵاتانه وه‌ستاونه‌ته‌وه و هاتوونه‌ته ده‌نگ، به‌ڵام ئه‌مانه نه‌یانتوانیوه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕژێمی ئێران دروست بكه‌ن، بۆیه دواجار پرۆسه‌كه به‌مجۆره گۆڕاوه، كه ئه‌گه‌ر له ناوخۆی ئێران گورز له ڕژێمی ئێران نه‌وه‌شێنرێت، ئه‌وا ناتوانرێت ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی ڕژێمی ئیسلامی ئێران به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه كه‌م بكرێته‌وه، كه‌چی كاتێك تاران سه‌كۆی ناڕه‌زایی و خۆپێشاندان دژی ڕژێمی ئیسلامی بێت، ئه‌وا ئیتر ترس ده‌كه‌وێته دڵی سه‌ركرده‌كانی ڕژێمی ئیسلامی و كێشه و گرفتی زۆریان بۆ دروست ده‌بێت.
یاسین ئه‌لحاج ساڵح چالاكێكی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری سووریا له‌وباره‌وه له تویته‌ر نووسیویه‌تی، نه‌مانی ڕژێمی مه‌لالی خۆشترین هه‌واڵ ده‌بێت بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه و پێویسته هه‌مووان به هه‌موو تواناوه پشتیوانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه فره‌وانه بین، كه ئێسته ئێرانی گرتووه‌ته‌وه. له‌باره‌ی به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ریوی ئێران كیم گاتاس نووسیویه‌تی، سه‌ره‌تای هه‌موو شۆڕش و ڕاپه‌رینێك بێ پشتیوانییه، چونكه شێواز و سروشتی شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌كان چاره‌نووسێكی ڕوونیان نییه، بۆیه وڵاتان نایانه‌وێ به خێرایی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و بچنه پاڵ پشتیوانیكردنی خۆپێشانده‌رانه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی خه‌ڵك له خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی و تووڕه‌یی، ئه‌وا بۆ وڵاتان ڕوون ده‌بێته‌وه، كه شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ڕژدن و ناچار ده‌بن كه پشتیوانیان لێ بكه‌ن و به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و كۆمه‌ك و هاوكاری بگه‌یه‌ننه خۆپێشانده‌رانه‌وه.، ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردووه‌وه له زۆرینه‌ی شاره‌كانی ئێران ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامی پێ بدرێ و خه‌ڵكی كۆڵنه‌ده‌ن و سڵ له فشار و په‌لاماره‌كانی به‌كرێگیراوانی ڕژێم نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئاسۆی ئه‌و خرۆشانه جه‌ماوه‌ریییه ڕوونه و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیش به‌ده‌ستده‌هێنێت.