شوێنەوارناسانی زانكۆی زیوریخی سویسری، پاشماوەی پرۆتینیان لە دەفرە كۆنەكانی مس دۆزیوەتەوە كە لە ناوچەی قەفقاز دۆزراونەتەوە.
ئاژانسی "ئاڕتی رووسیا" بڵاوی کردووەتەوە لە زاری، گۆڤاری ئایساینس ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم دەفرانە، خەڵكی قەفقاز لە ساڵانی 2900 بۆ 3700ی پێش زاین، ئاسك و مانگا و گۆشتی تریان تێدا دەكوڵاند.
توێژەران لە میانی لێكۆڵینەوەكانیاندا، نموونەكان كە لە حەوت گۆزە وەرگیراون، لە گۆڕەكانی قەفقازدا دۆزراونەتەوە، شوێنەواری پرۆتینیان دۆزیوەتەوە كە لە خوێن و شانەكانی ماسولكە و شیردا دۆزراوەتەوە.
دۆزینەوەی پرۆتینی گەرمی بێتا-١ ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەم مەنجەڵانە بۆ كوڵاندنی گۆشت و هێلكە یان ئاژەڵ بەكار هێنراون، بوونی پرۆتینی شیری مەڕ یان بزن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە ئامادەكردنی بەرهەمە شیرەمەنییەكاندا بەكار هاتووە.
ئەنجامی بەكارهێنانی كاربۆنی تیشكدەر دەریخست كە ئەم گۆزەیە لە ساڵانی 3520- 3350ی پێش زاین، لە سەردەمی شارستانیی كۆنی "مایكۆپ" كە لە باكوری قەفقاز لە سەرەتای سەردەمی برۆنزیدا هەبووە بەكار هێنراون، ئەمەش بەو مانایەیە كە ئەم گۆزانە سێ هەزار ساڵ كۆنترە لەو مەنجەڵانەی پێشتر لە ناوچەكەدا دۆزراونەتەوە.