ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دهۆك، به به‌شداریی به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆك" Duhok به نمایشی 100 به‌رهه‌م له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا، له چوارچێوه‌ی فیلمه بڵنده سینه‌ماییه‌كان، كورته فیلم و به‌ڵگه فیلمه‌كان، له چه‌ندان به‌شی پێشبڕكێ و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێ و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕۆژانی نۆ تا 16ی كانوونی یه‌كه‌م له هۆڵی "كۆنگره"ی زانكۆی دهۆك، كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "دهۆك مۆڵ" له شاری دهۆك له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌میر عه‌لی سه‌رۆكی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دهۆك رای گه‌یاند، ستراتیجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌م فێستیڤاڵه ئه‌وه‌یه، ئێمه هه‌ر ساڵه بێ وه‌ستان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ین.
روونیشی كرده‌وه كه یه‌كێكی تر له ئامانجه‌كانی فێستیڤاڵ، ئه‌وه‌یه كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا كولتوور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستان به نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیا بناسێنین و گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌م پێوه‌ندییه پڕبایخه فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیرییه، بۆ ئێمه زۆر گرنگه.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك، به یادی سینه‌ماكاری هه‌رمانی كورد "یه‌ڵماز گۆنای"Yılmaz Güney ده‌رهێنه‌ری براوه‌ی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "چڵه‌خورمای" فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كان"ی فڕه‌نسا (1982)، به مه‌به‌ستی پردی پێوه‌ندیی نێوان ده‌رهێنه‌ره كورده‌كان و سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا و ڕه‌خساندنی ئاڵوگۆڕی كولتووری نێوان نه‌ته‌وه‌كانی دنیا دامه‌زراوه.