ژنێكی زێڕدز گیرا

:: AM:10:47:27/03/2024 ‌
لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی، بەتۆمەتی دزینی زێڕ، تۆمەتبارێك گیرا كە ژنە.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئادار، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی تۆمەتبارێك بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادان لەلایەن دادگای گارمیانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان، تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و بیگرن.

باس لەوەش كراوە، ئێستە تۆمەتبار (أ، م لە دایكبووی 1997) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە، لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی زێڕ و بەپێی مادەی 446 لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواكراو بووە .



وشە - رامیار جەواد