پێگه‌یه‌كی به‌ریتانی كه تایبه‌ت به بواری ته‌ندروستییه، ئاماژه به چه‌ند خۆراكێك ده‌كات كه خواردنیان به هه‌میشه‌یی، له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و هه‌وكردنه‌كان دووریان ده‌كاته‌وه، هاوكات هۆكارێكن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێگه‌ی "میرۆر"ی له‌نده‌نی له‌سه‌ر زاری چه‌ند پسپۆرێكی بواری خۆراك، ئاماژه‌ی به‌وه داوه چه‌ندان خۆراك هه‌ن ئه‌گه‌ر مرۆڤ به هه‌میشه‌یی بیانخوات، له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه سووك و درێژخایه‌نه‌كان دووریان ده‌خاته‌وه، هاوكات ئه‌و خۆراكانه دژه هه‌وكردنن و به‌وه‌یش هۆكارن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار.
پسپۆران ئاماژه به خواردنی میوه و جه‌ره‌زات و چه‌ندان جۆری تری خۆراك كه به‌تایبه‌تی دژه هه‌وكردنن، به به‌كارهێنانیان ئازاره‌كانی نه‌خۆش كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كانه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌كیان هێناوه‌ته‌وه وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شه‌كره و هه‌وكردنی ماسولكه‌كان، هاوكات باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و جۆره خۆراكانه سوودیان بۆ ئه‌وانه‌یش هه‌یه كه تووشی خه‌مۆكی ده‌بن.
پسپۆرانی بواری خۆراك له‌باره‌ی خۆراكه‌كانه‌وه ده‌ڵێن ته‌ماته، رۆنی زه‌یتوون، سه‌وزه گه‌ڵاداره‌كان و نموونه‌یان سپێناخ. له جهرهزاتهكانیش فستق و گوێزیان به نموونه هێناوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها گۆشتی ماسیی چه‌ور به‌تایبه‌تی سه‌له‌موون و توونه و سه‌ردین. له میوه‌كانیش فراوله و توو و پرته‌قاڵیان به نموونه هێناوه‌ته‌وه.