لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌م دواییه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خه‌وتنی پێویست ته‌مه‌ن درێژ ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یش له ماڵپه‌ڕی "Health Digest” كه تایبه‌ته به هه‌واڵه پزیشكییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه‌می خه‌وتن و جارجاره‌ی مرۆڤ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌یان هه‌یه له ته‌ركیزكردن دروست بێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له ماوه‌ی ساڵی 2024 ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه شێوازی خه‌وتنی باش ده‌توانێت حه‌وت ساڵ بۆ ژیانی پیاو زیاد بكات، و چوار ساڵ بۆ ژیانی ژن زیاد بكات.
توێژه‌ران پێنج هۆكاری خه‌وتنیان له‌به‌رچاو گرتووه یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو كه ئایا خه‌ڵك حه‌وت بۆ هه‌شت سه‌عات ده‌توانن رۆژانه بخه‌ون؟كه ئه‌وه گرنگترین مه‌رجه به ئه‌وه‌ی له‌و كه‌سانه بیت كه خه‌و ته‌مه‌نیان درێژ ده‌كات، هه‌روه‌ك روونكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت مرۆڤ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت سه‌عات بخه‌وێت و لانیكه‌م پێنج شه‌و له هه‌فته‌یه‌كدا له‌كاتی پێویست بخه‌وێت و ده‌رمانی خه‌و نه‌خوات و له هه‌فته‌یه‌كدا پێنج ڕۆژ هه‌ست به پشوودان بكات له خه‌و هه‌ڵسێت.
توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، خه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌ترسی مردن هه‌یه به‌هۆی هه‌ندێك حاڵه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌وانه‌ی خه‌وی پێویست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری مردنیان به‌ڕێژه‌ی 30% كه‌متره، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌ی 19% مه‌ترسی مردن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه كه‌متره.