مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی كامیل ژیر نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی بڵاو كرده‌وه.
له پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاعیر و نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ری ناسراوی كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا كامیل ژیر ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم .
هه‌روه‌ها هاتووه، خوای مه‌زن گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت.
جێی ئاماژه‌یه كه نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی، كامیل ژیر ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.