سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

:: PM:09:48:03/05/2024 ‌

بەهۆی ڕووداوی گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانییەكەی ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییان دەكات و دەڵێ، پێویستە هەمووان لە كەشوهەوای دژواردا زیاتر ئاگاداری خۆیان بن.

ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ئه‌و چوار شاخه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ زۆر به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له‌ سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داخ له‌ پارێزگاى سلێمانى گيانيان له‌ده‌ستدا. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

له‌ كه‌شوهه‌واى دژوار و ناله‌بارى وه‌ك ئه‌م ڕۆژانه‌دا‌، پێويسته‌ هه‌مووان زياتر ئاگادارى خۆيان و پابه‌ندى ڕێنمايى و هۆشياكردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بن، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى سامناك و دڵته‌زێنى ئاواى لێنه‌كه‌وێته‌وه‌ و سه‌لامه‌تيى هه‌مووان پارێزراو بێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/3



وشە - عەبدوڵا عومەر