دواین تابلۆی ساڵ پێشکەش بە سێوانى كرا كه لهلایهن هونەرمەندی شێوەکار دكتۆر رێبوار سەعیدهوه كێشراوه.
دكتۆر رێبوار سەعید له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك لەگەڵ بڵاوکردنەوەی تابلۆکە نووسیویەتی: "دوا تابلۆی ساڵ بۆ قوربانیەکانی ستهم بۆ سێوەخان. بەوهیوایەی گڕی ئاگرەکان بتوانن تاریکیەکانی زهنیەتمان رووناک بکەنەوە، نەک جەستەی ژن و منداڵەکان بکاتە دۆزەخی ژیان".
د. رێبوار سەعید یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کورد و بۆ زۆربەی رووداوەکان کاروچالاکی تایبەت بەخۆی هەیە و لە ڕێی وێنەو تابلۆوە پەیامەکانی دەگەیەنێت، له ساڵی 1962 لە تەوێڵە لەدایکبووە، ساڵی 1997 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی لە لەندەن تەواو کردووە، ساڵی1999 بڕوانامەی ماستەری لەدانیشتگای میدل سیکس وەرگرتووە.
لە ساڵی 1983 بۆ ساڵی 2010 بەشداری زیاتر لە 50 پێشانگای هاوبەشدا کردووە لە سلێمانی، هەولێر، تاران، پاریس، ئیسپانیا، لەندەن، کەنەدا، ئەمهریکا، تۆکیۆ، پۆڵۆنیا.