ده‌مه‌وێ ئاماژه به راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بكه‌م كه هه‌موو ئه‌و پێوه‌ه‌ندییه دیپلۆماسییانه‌ی كوردستان، هه‌روا به ئاسانی نه‌هاتوونه‌ته به‌رهه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی وایكردووه وڵاتان به گرنگی و بایه‌خه‌وه بڕواننه هه‌رێمه‌كه‌مان و ببێته جێی سه‌رنج و بایه‌خیان، جگه له هه‌وڵه مرۆییه‌كان، پێگه‌ی جیۆسیاسی و جیۆئێكۆنۆمی كوردستانه له ناوچه‌كه و دنیادا. به‌و پێیه‌ی هه‌رێم قه‌واره‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به هه‌موو جۆره‌كانی وزه، هه‌روه‌ها جیاوازه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عێراق و خاوه‌ن سه‌قامگیریی سیاسی و ئاسایشه، به‌راورد به وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشی زۆرترین پێكه‌وه‌ژیان و ئازادی تێدایه.
هه‌موو ئه‌مانه وایانكردووه كه زۆر له سه‌ركرده و نێرده دیپلۆماسییه‌كان بێنه هه‌ولێر، خۆیشی پایته‌خته‌كه‌مان نوێنه‌رایه‌تی و كونسوڵگه‌ی چه‌ندان وڵاتی تێدایه و به‌وپه‌ڕی ئارامی كاری خۆیان ده‌كه‌ن. رۆڵی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی له هاوكێشه سیاسییه‌كانی عێراق و سه‌قامگیریی سیاسی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا، له كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هاوكات ژیاندۆستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو ئازادیخوازانی دنیا داعشی تێك‌شكاند، هه‌روه‌ها ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه ئاشتییانه و یه‌كتر قبووڵكردنه‌ی كه له كوردستان بوونی هه‌یه، ئه‌و بابه‌تگه‌له‌ن كه سه‌رنجی دنیای ئازادی به لای كوردستاندا راكێشاوه.
له پێوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئه‌و پێوه‌رانه گرنگیی زۆریان هه‌یه، به سروشتیش كورد گه‌لێكی كراوه و نزیك له رۆژئاوایه له ڕووی كولتوورییه‌وه، بۆیه ره‌نگه ده‌یان وڵات و هه‌رێم هه‌بن له دنیادا كه هه‌ر ناویان نه‌زانرێت و هیچ ترافیكێكی دیپلۆماسی‌یان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، به‌ڵام كوردستان رۆژ به رۆژ باڵا ده‌كات. له‌لایه‌كی تره‌وه له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا واقیعێك هاتووه‌ته پێشه‌وه، كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت رۆڵی هه‌بێت له دروستبوونی بڕیاره سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا. هه‌ر خۆیشی قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و كۆسپانه‌ی به‌رده‌می، به‌ڵام توانیویه‌تی له‌ڕووی پارێزگاری له ده‌ستكه‌وت و ئینجا ئاشتی و سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌رووی ئابووری و پێشكه‌وتن و وزه و ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی ڕاكێشانی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت، غاز و بازرگانی، رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاو ببینێت و كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی كاریگه‌ر بخانه سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی.
هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه و ڕێڕه‌وێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی پێشكه‌وتنخواز پێكهێنراوه، فره‌ڕه‌نگیی نێوان كه‌مینه جیاجیا نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك عه‌ره‌ب، توركمان، ئاشووری، ئێزیدی، جوو و مه‌سیحییه‌كان. ئه‌م جۆره ناسیۆنالیستیبوونه ناباوه، به‌ڵێنی "كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خه‌یاڵی"ی جیاواز و ناچه‌شن ده‌دات" كه به‌رگری له ئاین و ئاینزا و پێكهاته فره‌زمان ده‌كات.
هه‌ر هه‌نگاوێكی گرنگ كه پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به دیپلۆماسی و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌نگاوی گرنگ و ستراتیجی له بواری یه‌كڕیزی، پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی، چاكسازی و پاكسازی ، پرسی ئازادییه‌كان، پێكهاته‌كان، پرسی ئافره‌تان و خزمه‌تگوزاری هاویشتووه، ئه‌مه‌یشیان له پێناو به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستانه؛ هه‌روه‌ها گشت سه‌ردان و بانگهێشته فه‌رمییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانی، ئاماژه‌یه‌كی گرنگن بۆ رۆڵ و پێگه‌ی به‌هێزی دیپلۆماسیی هه‌رێمی كوردستان، كه له ناوچه‌یه‌كی پڕ له كێشه و ئاژاوه‌دا به‌گه‌ڕ كه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌نگاوی بۆ ناوه‌ته‌وه، بێ شك ده‌بێ له داهاتوویشدا چاوه‌ڕوانی ڕووداوی چاوه‌ڕوانكراو و چاوه‌ڕواننه‌كراویش بین.
گشت ئه‌و سه‌ردان و جووڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌وروپا، باشترین ده‌سكه‌وت و ده‌رفه‌ته بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان له ده‌وری ئه‌و دیپلۆماسییه‌دا كۆ ببنه‌وه، چونكه ئاراسته‌ی كاره دیپلۆماسییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدایه، هه‌ر ئه‌مه‌یش ده‌توانێ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌وری خۆیدا ڕێك بخات و كۆیان بكاته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته پشتیوانی بۆ چالاكییه دیپلۆماسییه‌كه.
پێكهێنانی چه‌ندان لیژنه له بواره جۆراوجۆره‌كانی پێوه‌ند به‌و پرسه دیپلۆماسییه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و هه‌نگاریا كه سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، ده‌توانێ ته‌واوكه‌ری دیپلۆماسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت تا وڵاتمان به‌رهه‌مه‌كه‌ی بچنێته‌وه و ئه‌زموونه‌كه‌مان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتر ئاراسته بكه‌ین .