گرژییه‌كانی پاش هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، تا دێت زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت و پێناچێت ئیسرائیل خۆی له‌وه بدزێته‌وه به هه‌ر نرخێك بووه، شكۆی له‌ده‌ستچووی بۆ سیستمی به‌رگریی كڵاوه‌ی ئاسنین بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ حه‌ماس و هێرشه‌كانی دواتری بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانی و كوژراو و بێ ماڵوحاڵی لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو خوێنه هه‌م له سۆنگه‌ی ئیسرائیله‌وه و هه‌میش له سۆنگه‌ی به‌شێك له ڕای گشتیی دنیا، ئیسرائیل جارێك ناهێنیته‌وه سه‌ر هه‌یمه‌نه و ئه‌فسانه‌ی نه‌به‌زی و به‌رگریی جارانی.
به‌ڵام له‌ملایشه‌وه جه‌نگی حه‌ماس و ئیسرائیل ته‌نیا جه‌نگی حه‌ماس و ئیسرائیل نییه، ڕاسته ئه‌وه‌ی تا ئێسته له پله‌ی یه‌كه‌مدا تێداچووه و بووه‌ته قوربانی، خه‌ڵكی ئاسایی و بێ‌تاوان و بێگوناه بوون به زۆری و فه‌رمانده و بكه‌ره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه له هه‌ردوولا به كه‌مترین حاڵه‌ت پێوه بوون، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان شه‌ڕێكی ڕه‌مزییه له نێوان دوو جه‌مسه‌ری گه‌وره كه دوو به‌ره‌ی جیاواز و دژ به‌یه‌ك له پشتییه‌وه‌ن، ئێمه لێمان ڕوونه ڕۆژئاوا به گشتی ئه‌گه‌ر پشتگیریی له ئیسرائیلیش نه‌كات، ئه‌وا دژایه‌تیی ناكات یان له‌مپه‌ری بۆ دروست ناكات، حه‌ماس به‌ر له هه‌ر شتێك نوێنه‌رایه‌تیی كۆماری ئیسلامی ده‌كات و هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، چه‌ند ده‌ربڕینی دژ و پێچه‌وانه و دواتر پاشه‌كشه له پشتگیریی و پشتنه‌گیریی حه‌ماس به‌شێوه‌ی فه‌رمی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنی ئه‌و وڵاته‌وه بیسترا و بینرا،.
خودی ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی پارێز بێت له گوتار و خیتابی ئێرانییه‌كان، جۆرێك تێكه‌وتن و دوودڵییه كه له سیستمی دیپلۆماسیی ئه‌و وڵاته‌دا هاتووه‌ته ئاراوه، گرژییه‌كان ڕۆژ دوای ڕۆژ قووڵتر ده‌بنه‌وه و گومانێك له‌وه‌دا نییه ئه‌و هێزه‌ی كه ئێران وه‌ك به‌ره‌ی مقاومه ناساندوویه‌تی و هه‌ر جۆره پاڵپشتییه‌كی ده‌كات، كۆریدۆر و هیلالێكی له گوشار و هه‌ڕه‌شه دروست كردووه كه ڕه‌نگه تا ئێسته‌ش وا بیر بكه‌ینه‌وه، كه نه ئیسرائیل و نه ئه‌مه‌ریكا، هیچیان نایانه‌وێت زۆر ده‌ست له ڕێپێوان و چاڵهه‌ڵكه‌ندنه‌كانی ئه‌م كۆریدۆره وه‌ربده‌ن، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م ئه‌گه‌ره به‌هێز بێت كه دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس، شه‌ڕێك كه ڕه‌نگه زیاتر په‌ل بكێشێت و درێژیش بخایه‌نێت، ئیسرائیل له ڕێی لۆبییه‌كانی له ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌تی له ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو گوشاری خۆی دروست كردبێت، تا هاوكێشه‌یه‌كی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دروست ببێت، یان لانیكه‌م ئه‌گه‌ر بڕیاره هاوكێشه و گۆڕانێك له ئارادا بێت، ئه‌وا به جۆرێك بێت له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئیسرائیل له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بچووك یان گه‌وره پارێزراو بێت نه‌ك بۆ ئێسته، به‌ڵكو بۆ داهاتووش.
ئه‌م به‌ره‌به‌ندییه تا دێت زیاتر نوێنه‌ره‌كانی لایه‌نه‌كان ده‌رده‌خات و بۆنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كی له كۆنترۆڵده‌رچووی لێوه دێت. بێگومان حه‌شدی شه‌عبی له‌م نێوانه‌دا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێت، هۆكاره‌كه‌یشی ته‌نیا ئه‌وه نییه له‌لایه‌ن به‌ره‌یه‌كی دژی ئیسرائیل و زایۆنیزم له‌و دیو سنووره‌كانه‌وه ئیداره ده‌درێت و پلانه سه‌ربازی و ئایۆلۆجییه‌كانی دیاری ده‌كرێت، به‌ڵكو هۆیه‌كی به‌هێزی ئه‌وه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی به‌پێی یاسای عێراق، ددانی پێدا نراوه و بودجه‌یه‌كی سه‌ربازیی زه‌به‌لاحی بۆ ته‌رخان كراوه، چه‌ك و چۆڵی زۆری ئه‌مه‌ریكی و ڕۆژئاوایشی له به‌رده‌سته و سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، هیچ سنوورێك بۆ ده‌ستێوه‌ردان و گرژی دروستكردن ناناسێ.
بۆیه دوای كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماس چه‌ند رۆژ پێش ئێسته، ده‌ستكردنه‌وه‌ی رژدی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی خۆی خه‌ریكه ده‌نێت و به‌هۆی لێدان له باره‌گاكانیان، هه‌م كوژراویان هه‌یه هه‌میش بریندار، ئه‌م لێدانه‌ش دوای ئه‌وه دێت هێرشه‌كانی حه‌شد بۆ سه‌ر هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان، سنووری ئاسایی خۆیان به‌زاند و له باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌یان دا له پیرمام، پاش ئه‌م ڕووداوانه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌رده‌وام به‌سه‌ر شاری هه‌ولێره‌وه بوون و هه‌م وه‌ك مانۆڕ و مارشێكی ڕه‌مزیی ئاسمانی، هه‌میش وه‌ك قۆناغێكی نوێ بۆ ته‌مێدادانی گرووپه میلیشیاكانی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی كه له ده‌ره‌وه ئیداره ده‌ردێن، ده‌خوێنرێته‌وه.
له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر پیرمام، ئه‌م ده‌لاله‌ته ده‌خوێنرێته‌وه كه هێشتا ئه‌مه‌ریكا به چاوێكی جیاواز سه‌یری هه‌رێمی كوردستان و كورد وه‌ك هاوپه‌یمانی ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا باش زانیویه‌تی كه سیستم و هه‌ژموونی شیعه له ده‌وڵه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، ته‌نیا بۆ ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێن كه مانیفێستی داگیركاربوونی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا ده‌ربكه‌ن، ئێسته ئه‌مه‌ریكا له كرده‌وه و ته‌نانه‌ت له داواكاریی ئه‌مڕۆی سوودانیش و ماوه‌كانی پێشتریشیدا ئه‌م بابه‌ته ده‌بینێت، بۆیه له ڕووی سیاسی و ئایدۆلۆجییه‌وه، كورد و كوردستان ده‌شێت هێشتا باشترین هاوپه‌یمان بن بۆ ئه‌مه‌ریكا و له‌م نێوانه‌شدا به‌ڕاستی كورد باجی دوو تیۆره ده‌دات، یه‌كیان تیۆره‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیخوازییه كه فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕش و خه‌باتی بووه، تیۆره‌ی تریشیان كه هی هێزه ئایدۆلۆجییه دژه ئیسرائیلییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یه، لێدانه له سێبه‌ری ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا.
له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ئه‌وه گرنگ نییه ئه‌و سێبه‌ره‌ی لێی ده‌ده‌ن به ڕاستیی ئیسرائیله یان نا، به‌ڵكو گرنگ ئه‌مه‌یه كه سێبه‌رێك له شوێنێك هه‌بێت كه لێی بده‌ن و ناوی لێ بنێین ئیسرائیل، به‌م شێوه‌یه سه‌رچاوه‌ی مه‌عنه‌وی پێویست و هه‌ڵبه‌ت وه‌همی بۆ ئایدۆلۆجیاكه‌یان به‌ده‌ست بهێنن. له‌م نێوانه‌شدا چ شوێنێك له كوردستانی سته‌مدیده و ئاشتیخواز باشتره بۆ ئه‌و پلانه جه‌هه‌نه‌مییه؟ بێگومان تا ئێسته سیاسه‌تی كوردی توانیویه‌تی خۆی له هه‌ر جۆره شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر بپارێزێت و ئاسایشی كوردستان مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێت دوای ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كرمان و له ئه‌ستۆگرتنی له‌لایه‌ن داعشی خۆراسانه‌وه، زۆر كێشه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تر له داهاتووی دوور و نزیكدا ده‌بێت و ده‌شێت ئێمه وه‌ك كورد، ئه‌گه‌ری ئه‌وه دابنێین كه شه‌ڕێكی جیاواز به‌ڕێوه‌یه و كورد پێویسته هه‌رچی زووتره ماڵ و ناوخۆی جێگیر بكات.