ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان نهێنی وه‌رنه‌گرتنی فه‌رهاد سه‌نگاوی له‌ناو پارتی ئاشكرا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌نگاوی بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی حوزه‌یران، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، ئه‌خلاقی به‌رزی پارتی و كادیرانی ئه‌وه‌یه زۆر نهێنی پارێزن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێكیش سنووری به‌زاند، به‌زمانی ڕاستی و به‌ڵگه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه و بێده‌نگی ده‌كه‌ین.
روونی كرده‌وه كه سه‌ره‌تای ساڵی 2015 فه‌رهاد سه‌نگاوی نامه‌یه‌كی ده‌ستنوسیخۆی بۆ پارتی نارد و ئاماده‌یی ده‌ربڕی له‌پێناو هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك و پارتی، ئاماده‌یه پارتی بوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و سه‌نگه‌ر بگوازێته‌وه، هه‌روه‌ها نووسیبووی جگه له‌خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له خولی چوار له‌گه‌ڵه و وه‌ك ئه‌و ئامادی ئه‌و بڕیاره‌ن.
خۆشناو داوا ده‌كات چیتر فه‌رهاد سه‌نگاوی هاشوهوش نه‌كات و له هه‌كه‌ناڵێك ئاماده‌یه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
" به‌ڵام وه‌ڵامی ئێمه‌وه بۆی ئه‌وه بوو كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش بوویه گۆڕان و پاشان گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتی و ئێسته‌یش ببیه پارتی بۆ مێژووی تۆ جوان نابێ، ئه‌و ھه‌موو سه‌نگه‌ر گۆڕینه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی زۆرباشه و نامانه‌وێ به‌و جۆره كارانه ساردی تێبكه‌وێ، بۆیه ناتوانین وه‌رت بگرین" خۆشناو وای نووسیوه.
خۆشناو دووپات ده‌كاته‌وه كه سه‌نگاوی به‌ڵێنی دابوو پشتگیری ڕیفراندۆم بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو پارتی وه‌رنه‌گیرا به‌سه‌ختی پشتگیری نه‌خێری به‌رانبه‌ر ریفراندۆم ده‌كرد.
داوایش ده‌كات چیتر فه‌رهاد سه‌نگاوی هاشوهوش نه‌كات و له هه‌كه‌ناڵێك ئاماده‌یه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
لەماوەی ڕابردوو فەرهاد سەنگاوی كە تا ئێستە كەس نازانێ چییە و كاری چییە بە هەموو جۆرێك دژایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە كە جگە لە قسە هیچ بەڵگەیەكی تری لا نییە.