ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به‌شداربوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ته‌مووز، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی گفتوگۆكانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی و پێشنیاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌رسێردراوه‌كان خسته‌ڕوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆكان به‌رده‌وام بێت بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك كه ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی كرداری چاكسازی كه‌وته واری جێبه‌جێ كردن
باس له‌وه‌یش كراوه كه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی كرداری چاكسازی كه‌وته واری جێبه‌جێ كردن.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه چاكسازی له هه‌موو كه‌رته‌كاندا ده‌كرێت و پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه. ئامانجیش له چاكسازی كه خواستی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافی مووچه‌خۆرانی شایسته و ڕاسته‌قینه‌یه .
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه له بڕگه‌یه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان، ڕه‌شنووسی پێڕه‌و و چوارچێوه‌ی یاسایی په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی ( Public -Private Partnership) و چه‌ندان پێشنیار بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت خسته‌ڕوو كه كۆی ده‌نگ پێڕه‌وه‌كه و پێشنیاره‌كانی په‌سه‌ند كران كه ده‌بێته بنه‌مای یاسایی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به ڕه‌چاوكردنی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ كۆمپانیاكان وكێبڕكێ و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتییان و پێڕه‌وكردنی پێوه‌ره دارایی و ته‌كنیكیی و یاساییه كارپێكراوه‌كان به‌جۆرێك له خزمه‌تی پڕۆژه گشتییه خزمه‌تگوزارییه‌كان بێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر لێخۆشبوونێكی باج ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاساكان درابێت په‌سه‌ند كرد‌و دووپات كراوه‌ته‌وه له پابه‌ندكردنی كۆمپانیاكان به پێدانی باج و وه‌رگرتنی ڕێكاریی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی خۆیان له پێدانی باج ده‌دزنه‌وه یان مۆڵه‌ته‌كانی لێخۆشبوونی باج به پێی یاسا بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان خراپ به‌كارده‌هێنن. سه‌ره‌ڕای كاركردن بۆ داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ بۆ باج و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی باجده‌ران و نه‌هێشتنی بیرۆكراسی و ڕووتینی به‌ڕێوه‌رایه‌تییه‌كانی باج و بره‌ودان به شه‌فافیه‌ت.