"ته‌نیا چاكسازی‌ ده‌توانێ‌ داهاتی‌ سلێمانی‌ شه‌فاف بكات"

:: PM:05:42:02/07/2020 ‌
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، لامه‌ركه‌زی پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ داهاتی سلێمانی شه‌فاف بێت، به‌ڵام چه‌ند ساڵه‌ داهات له‌ سلێمانی شه‌فاف نییه‌ و ته‌نیا چاكسازی حكوومه‌ت ده‌توانێت داهاتی سلێمانی شه‌فاف بكات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی‌ ته‌مووز، زیاد كاكه‌ ره‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ "وشه‌"ی راگه‌یاند، حكوومه‌ت له‌ كارنامه‌كه‌ی باسی له‌ چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زی كردووه‌، لایه‌نه‌كانیش له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زین، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌ن هه‌موواری یاسای ژماره‌ سێیه‌ و دواتر پێویستی‌ به‌ ره‌زامه‌ندی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان ده‌بێت.

چه‌ندان ساڵه‌ داهات له‌ سلێمانی شه‌فاف نییه‌
هه‌روه‌ك دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌كرێ‌ یاسای فراوانتر بكرێ‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان زیاتر شۆڕبكرێته‌وه‌ بۆ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان.

كاكه‌ ره‌زا باسی‌ له‌وه‌ كرد، لامه‌ركه‌زی پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ داهاتی سلێمانی شه‌فاف بێت، به‌ڵام چه‌ند ساڵه‌ داهات له‌ سلێمانی شه‌فاف نییه‌ و ته‌نیا چاكسازی حكوومه‌ت ده‌توانێت داهاتی سلێمانی شه‌فاف بكات.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌پێناو هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا، تاقمێك له‌ سلێمانی‌ پرسی‌ لامه‌ركه‌زیان وروژاند، به‌ڵام هه‌ر زوو له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ لامه‌ركه‌زی‌ به‌رنامه‌ی‌ حكوومه‌ته‌وه‌ و پێویست ناكات كه‌س بیكات به‌ موزایه‌ده‌.

سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم