شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی سه‌رۆك و ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد.
له ئه‌مه‌ریكا نه‌شته‌رگه‌ری قه‌سته‌ره‌ی دڵی بۆ كرا.. ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ته‌مووز، كوێستان شێخ حوسێن شێخ عه‌بدولكه‌ریم، برازای شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵ باری ته‌ندروستیی شێخ محه‌مه‌د تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرا، دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری قه‌سته‌ره‌ی دڵی بۆ كرا، ئه‌مڕۆ له‌و وڵاته كۆچی دوایی كرد.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هەفتەی پێشوو بە تەلەفۆن پێوەندیم بە شێخ عەبدولکەریمی ماممەوە کرد و باری تەندروستی جێگیر بوو، بەڵام سێ رۆژ لەمەوبەر دۆخی تەندروستی تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرایەوە.
"کە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دواییەکەیمان پێ گەیشت هەموومان تووشی شۆک بووین، شێخ عەبدولکەریم کەسایەتییەکی بەرزی ناو بنەماڵەکەمان بوو" کوێستان شێخ حوسێن وای گوت.
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی سه‌رۆك و ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، ساڵی 1938 له گوندی كربچنه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی سه‌نگاو له‌دایك بووه، دوای كۆچی دوایی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی باوكی، به سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری هاته هه‌ڵبژاردن.
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی سه‌رۆك و ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، ناسناوی كه‌سنه‌زانی له خێزانه‌كه‌یه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، شێخ محه‌مه‌د له بنه‌چه‌دا سه‌ر به هۆزی به‌رزنجی بووه كه ته‌واوی باپیرانی له باشووری كوردستان ژیاون، مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌و ڕه‌وته له شاری سلێمانییه، ماوەی زیاد لە 20 ساڵە سلێمانی جێ هێشتووە و لە ئوردن نیشتەجێ بووە و هەر لەوێ خانەقایەکی دانابوو.
هه‌ڵه‌بجه/ شه‌فیق بانیشارى