جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی هه‌واڵێكی خۆشی له‌باره‌ی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی گیان له ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنا ڕووی له كه‌می كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی تهمووز، عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاندووه، تا دێت ئاماره‌كانی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متر ده‌بنه‌وه.
ئه‌مرۆ له سلێمانی سێ كه‌س به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان ده‌ستداوه
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌مرۆ له سلێمانی سێ كه‌س به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان ده‌ستداوه. كه به‌راوردن به ڕۆژانی ڕابردوو زۆر كه‌مه.
داوایش ده‌كات كه هاووڵاتییان له خۆپارێزی به‌رده‌وام بن به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن تا به ته‌واوی كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه بكرێ.
سلێمانی یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه بووه قوربانی كۆرۆنا كه چه‌ندان هۆكار له‌پشتی بڵاو بوونه‌وه‌ی بووه و یه‌كێك له هۆكاره‌كان بانگه‌شه‌ی چه‌ند كه‌س و تاقمێك بوو كه ده‌یانگوت كۆرۆنا "درۆیه".