ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداربوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی پڕۆگرامیی بایۆمێتری خسته‌ڕوو كه تیایدا به زانیاریی و ورده‌كارییه‌وه باسی قۆناغه‌كانی سیسته‌مه‌كه و ئامانج و ده‌ره‌نجامه‌كانی سیسته‌می بایۆمێتری كرد كه پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر و فراوانتره له‌وه‌ی ته‌نیا داتابه‌یسێك بێت بۆ تۆماری بایۆمێتری مووچه‌خۆران.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاسپارد بۆ په‌له‌كردن له ڕاییكردنی قه‌ره‌بووی ئه‌و جووتیارانه‌ی كه خاوه‌نی گرێبه‌ستی كشتوكاڵین
هه‌روه‌ها نووسراوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می سیسته‌می بایۆمێتری په‌سه‌ندكرد به ئاراسته‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی به سوودوه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی له به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و فراوانكردنی پڕۆگرامه‌كه تا بواره‌كانی تریش بگرێته‌وه و ببێته یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ جێبه‌جێكردنی كرداره‌كی چاكسازی و به ئه‌لیكترۆنیكردنی داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت و هێنانه‌كایه‌ی شێوازێكی نوێی چالاك بۆ حكوومه‌ت و حوكمڕانی درووست.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو چه‌ند بابه‌تێكی پێوه‌ندیدار به كه‌رتی كشتوكاڵی خسته‌ڕوو له‌وانه ڕێكخستنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان كه به جۆرێك بخرێته‌وه خزمه‌تی گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ و ڕێگه گرتن له ته‌رخانكردن وبه‌كارهێنانی زه‌وی كشتوكاڵی بۆ مه‌به‌ستی ناكشتوكاڵی. .
له كۆتایشدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌ته‌كانی (كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، شاره‌وانی وگه‌شتوگوزار، داد) ی ڕاسپارد بۆ په‌له‌كردن له ڕاییكردنی قه‌ره‌بووی ئه‌و جووتیارانه‌ی كه خاوه‌نی گرێبه‌ستی كشتوكاڵین و مافی یاسایی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه له به‌ر ڕۆشنایی یاسا كارپێكراوه‌كان.