به‌بۆنه‌ی كۆچكردنی خاتوو غه‌یدا كمبش، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هاوژینی دكتۆر سه‌عد كمبش سه‌رۆكی وه‌قفی سوننی، سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی وه‌قفی سوننی كرد.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا رای گه‌یاندووه، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینه به‌ڕێزه‌كه‌تمان پێ گه‌یشت. خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم، له خودای گه‌وره داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.