لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی مه‌رزی باشماخ ئاشكرای ده‌كات، له‌مڕۆ به‌دواوه گه‌شتیارانی نێوان هه‌رێم و ئێران له‌كاتی هاتوچۆیاندا بڕی 60 هه‌زار دیناریان لێ وه‌رده‌گیرێت.
پشكنینه‌كه له‌ناو مه‌رزی باشماخ ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی ئاب، موختار عه‌لی لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی مه‌رزی باشماخ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆوه مه‌رزی باشماخ كراوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ر گه‌شتیارێك بڕواته ده‌ره‌وه‌ی مه‌رزه‌كه و بێته‌وه، بڕی 60 هه‌زار دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت."
زیاتر گوتی، هه‌ر كه‌سێك بچێته ئه‌ودیو و دوای 48 سه‌عات بێته‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان له مه‌رزی باشماخه‌وه، ده‌بێت سه‌رله‌نوێ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام بدات، پشكنینه‌كه له‌ناو مه‌رزی باشماخ ده‌كرێت و 60 هه‌زار له هه‌ر گه‌شتیارێك وه‌رده‌گیرێت.
ڕوونی كرده‌وه، 60 هه‌زار دینار له هه‌ر گه‌شتیارێك وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه بارهه‌ڵگره‌كان ناگرێته‌وه.
باشماخ یەكێكە لە مەرزە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان و دەكەوێتە سنووری پێنجوێن، جگە لە جموجۆڵی بازرگانی هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ ئێران تێدا دەكرێ.