عێراق له نوێترین پێشبینیكردنی بۆ ژماره‌ی دانیشتووانی رای گه‌یاندووه، ژماره‌ی دانیشتووان گه‌یشتووه‌تە 40 ملیۆن هاووڵاتی. به‌پێی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق بێت، رێژه‌ی كورد لە نێوان 15٪ بۆ 20%دایه. ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی عێراق و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
عێراق به‌نیازه پڕۆژه بودجه‌ی 2021، له چه‌ند مانگی داهاتوو ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، بودجه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، پشكی هه‌رێمیش له‌و بودجه‌یه دیاری بكرێت، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقیش پێشبینی كردووه، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق 40 ملیۆن و رێژه‌ی كورد له عێراق به 15_20% پێشبینی كراوه.
له دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری عێراق، پشكی هه‌رێمی كوردستان 17% دیاری كراوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی"وشه" به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له عێراق هاتووه، له باشترین حاڵه‌ت 11,4% هاتووه.
له‌وباره‌یه‌وه شێروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی گوت، تا مانگی شوباتی 2014 پشكی هه‌رێم به 17% هاتووه، ئه‌وه‌یش له بودجه‌ی گشتی نا، به‌ڵكو 17%ی بودجه‌ی نه‌فه‌قات هاتووه.
پاش بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن نووری مالیكی!
دوای ئه‌وه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی. به‌چه‌ند مانگێك رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له 13ی تشرینی دووه‌م 2014 كرا، رێككه‌وتنه‌كه له یاسای بودجه‌ی 2015 جێگیر كرا.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ولێر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خۆی و 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركووك له‌رێی بۆڕی جه‌یهانی توركیاوه راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی عێراق بكات. له به‌رانبه‌ردا عێراق به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به 17% ده‌نێرێت، یه‌ك ترلیۆن و 300 ملیاره.
له 2015 له عێراقه‌وه چه‌ند پاره هاتووه بۆ هه‌رێم؟
له سێ مانگی یه‌كه‌می 2015 به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی، هه‌رێم نه‌یتوانی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات، هاوكات به‌پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، رۆژانه هه‌رێم 562 هه‌زار و 663 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه، كۆی نه‌وتی عه‌مباركراوی هه‌رێم له به‌نده‌ری جه‌یهان، "ملیۆنێك و 182 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووه، له به‌رانبه‌ردا عێراق 488 ملیار و 700 ملیۆنی دیناری ناردووه.
%17وه بۆ %12.9
شێروان میرزا ده‌ڵێت، "له یاسای بودجه‌ی 2017 به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم كرایه %12.9، پاشان له ساڵانی دوایی به‌پێی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نێراوه. هاوكات له شه‌شی كانوونی یه‌كه‌می 2016، سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه، "ئه‌وه‌ی له بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه، پیلانێكی مه‌ترسیداریی سیاسییه دژ به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و نوێنه‌ره كوردانه به زانین یان نه‌زانین ده‌نگیان به یاسای بودجه دابێت، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆران و هاووڵاتییانی ده‌نگیان داوه".
2017 چه‌ند دیاری كرابوو بۆ هه‌رێم؟
به‌پێی ماده‌ی 10 له بڕگه‌ی 53، پشكی هه‌رێم بۆ مووچه‌خۆران، كه‌سوكاری شه‌هیدان، خانه‌نشین و سوودمه‌ندانی چاودێری كومه‌ڵایه‌تی، بڕی شه‌ش ترلیۆن دینار دیار كراوه، كه مانگانه ده‌كاته 496 ملیار مانگانه. هه‌رێم خۆی بۆ مووچه پێویستی به 880 ملیار دینار بوو. هه‌روه‌ها بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن، یه‌ك ترلیۆن و610 ملیار خه‌مڵێنراوه، دابه‌شی سه‌ر مانگه‌كانی بكه‌ی ده‌كاته 134 ملیار دینار.
رێژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم له یاسای بودجه لادرا!
له كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو به فشاری ئه‌مه‌ریكییه‌كان، پاره‌ی هاتوو مانگانه له‌لایه‌ن به‌غداوه 317 ملیار دینار هاتبوو تا حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرایه 453 ملیار دینار، له دواین رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر 320 ملیار مانگانه رێككه‌وتن.
بۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم!
ئه‌رشه‌د ته‌ها پسپۆڕی سیاسه‌تی ئابووری به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته عێراق له یاسای بودجه‌ی 2021، به‌بڕێك پاره مانگانه‌ی دیاری بكات بۆ هه‌رێمی كوردستانی بنێرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر رێژه رێك ده‌كه‌ون، چونكه داهات و بودجه‌ی عێراق له‌سه‌ر پاره‌ی نه‌وته و نه‌وتیش نرخی جێگیر نییه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بودجه بكرێته سێ مانگ جارێك.
له به‌رانبه‌ردا شێروان میراز پێ وایه "له دۆخی ئێسته واباشتره به‌پێی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان پاره بۆ هه‌رێم بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رژمێریی دروست له به‌رده‌ست نییه.
ده‌ستوور چی ده‌ڵێت؟
له ماده‌ی 121ی ده‌ستوور و له خاڵی سێیه‌مدا هاتووه، له‌و داهاتانه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی به‌ده‌ست ده‌هێنرێت، پشكێكی گونجاو بۆ هه‌رێمه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت كه به‌شی هه‌ستان به ئه‌ركه‌كان و به له‌به‌رچاوگرتنی داهات و پێداویستییه‌كان و ڕێژه‌ی دانیشتووان.