به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ماوه‌ی به‌خشینی له سزای دواكه‌وتن بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تا 20ی ئه‌یلوول درێژ كرده‌وه.
ماوه‌ی به‌خشین له سزای دواكه‌وتن بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل تا 20-9-2020 درێژكراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 31ی ئاب، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له ئاگه‌دارییه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، ماوه‌ی به‌خشین له سزای دواكه‌وتن بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل تا 20-9-2020 درێژكراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش دوا درێژكردنه‌وه ده‌بێت.
هاتوچۆ داوا له هاووڵاتییان ده‌كات كه سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان له‌و ماوه‌یه سه‌ردانی به‌شه‌كانی هاتوچۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی پێبژاردن نه‌بنه‌وه.
لای خۆیه‌وه فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی دۆخی ئێسته و كۆرۆنا ئه‌و كارئاسانییه بۆ هاووڵاتییان كراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێشتر هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نیگه‌رانی ئه‌وه‌بوون ماوه‌ی تۆماركردنیان به‌سه‌ر ده‌چێ، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان كارئاسانییه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان دابوو به‌تایبه‌ت له‌كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.