له ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمدا حكوومه‌تی عێراق ترسی له هه‌ڵچوونی سه‌ربه‌خۆ خوازانی كه‌ركووك هه‌یه، به‌هۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ى پۆلیسی دۆمیز ڕاى گه‌یاند، له ترسی خۆپێشاندان و كاردانه‌وه هاووڵاتییان هێزه‌كانمان خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى ئه‌یلوول، عه‌قید یوسف ساڵح، به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی دۆمیز له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پشووه، ته‌واوی پۆلیسی ناوخۆی پارێزگای كه‌ركووك گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌كانی خۆیان له سه‌نته‌ری شار.
زیاتر گوتی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی پۆلیسه‌كان بۆ ده‌وامی خۆیان له‌م ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر پشێووی و كاردانه‌وه و خۆپێشاندان و هه‌ڵچوونێكه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له سێیه‌مین ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستاندا.
دووپاتى كردوه، ترسی خۆپێشاندان و كاردانه‌وه به ئه‌گه‌رێكى داده‌نرێت بۆیه پۆلیس گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ ده‌وام.
هاوار محه‌مه‌د، چالاكی مه‌ده‌نی له كه‌ركووك بۆ "وشه" ئاشكراى كرد، هه‌وڵدانی به‌رده‌وامی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك بۆ ته‌عه‌ریبكردنی ناوچه‌كه و شه‌پۆلی هێنانی عه‌ره‌بی هاورده له‌دواى ڕووداوى 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بووه‌ته هۆكاری توڕه‌كردنی كه‌ركووكییه‌كان.
ئەمڕۆ 25ی ئەیلوولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆى هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا 93%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لە عێراق.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی