پرسەنامەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی میری كوێت

:: PM:10:59:29/09/2020 ‌


ئەمڕۆ سێشەم شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئالسەباح، میری كوێت لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، بەوهۆیەوە سەرۆك بارزانی پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و لە خودای گەورە داواكار بوو خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەك ببەخشێت. 

وەك لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك بارزانی و لە دەقی پرسەنامەكەدا هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی میری دەوڵەتی كوێت شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئالسەباحم پێ گەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەمیر و گەل و حكوومەتی كوێت دەكەم.

خوالیخۆشبوو نموونەی بەهای بەرزی مرۆڤدۆستی بوو، لە سەردەمی ئەویشدا پێوەندییەكانی نێوان كوێت و هەرێمی كوردستان فراوانتر بوون، لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل