ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به گرنگ و پێویستی زانیوه خۆی بچێته په‌رله‌مانی كوردستان و خۆی قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان بكات.
كه‌مێك به‌ر له ئێسته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی دووشه‌می بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه، مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی و وه‌زیری دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده ده‌بن، تێیدا سەرۆکی حکوومەت له‌سه‌ر دۆخی دارایی، دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی، لێكه‌وته و هه‌نگاوه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا قسە دەکات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی تشرینی یه‌كه‌م، رزگار حه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ستافی حكوومه‌ت به گرنگیان زانیوه به‌شداری بكه‌ن، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ستی كردووه ئه‌و دۆخه پێویستی به‌وه‌یه بێته په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ جێگر و وه‌زیری دارایی روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، "سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت خۆی له‌سه‌ر لێبڕین و دواكه‌وتنی مووچه و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی زانیارییه‌كان به په‌رله‌مانتاران بدات”.
هه‌رسێ لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت له‌وێ ئاماده ده‌بن
له‌باره‌ی گرنگی دانیشتنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌رله‌مان گوتی، "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له فه‌یسبووك ده‌گوترێن، ناكاته ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران رووبه‌ڕوو پرسیار له حكوومه‌ت بكه‌ن، بۆیه سه‌رۆك و ستافی حكوومه‌ت به‌گرنگیان زانیوه خۆیان شته‌كان شی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵای فه‌یسبووك دروست نه‌كرێ.
ئاماژه بۆ ئه‌و ده‌كات، هه‌رسێ لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت له‌وێ ئاماده ده‌بن، مانای وایه هاتنی ئه‌وانه بۆ په‌رله‌مان دژی هیچ لایه‌كی تری حكوومه‌ت نییه، بۆیه هه‌ر پرسیارێك هه‌مانبێت، ده‌توانین ئاراسته‌ی سه‌رۆك و جێگر و وه‌زیری دارایی بكه‌ین.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه سه‌رۆكی حكوومه‌ت له هه‌فته‌ی رابردوو به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان و ماده‌ی 66ی هه‌مان پێڕه‌و داوای له په‌رله‌مان كرد، دانیشتێك رێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت روونكردنه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس بدات، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك بۆی هه‌یه دوو خوله‌ك قسه بكات و پرسیار بكات.