ڕێكخراوی جووتیارانی نموونه‌یی له كوردستان، بڕیاره له ڕۆژانی پێنجشه‌م و هه‌ینی داهاتوو فێستیڤاڵی به‌رهه‌می خۆماڵی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه ببات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی پشده‌ری سه‌رۆكی ڕێكخراوی هه‌نگه‌وانانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به سه‌رپه‌رشتیی ڕێكخراوی جووتیارانی نموونه‌یی له كوردستان، بۆ زیاتر گرنگیدان به به‌رهه‌می ناوخۆ، ئاشنابوون و ناساندنی به‌رهه‌می جووتیارانی كوردستان، هه‌ڵده‌ستین به كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵێك".
زیاتر گوتی، "له فێستیڤاڵه‌كه‌دا جوانترین و باشترین به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه جۆراوجۆره ناوخۆییه‌كانی تێدا نمایش ده‌كه‌ین، له نێویاندا هه‌ناره ناوداره‌كه‌ی ئازاد هه‌ڵه‌بجه‌یی جووتیاره نموونه‌ییه‌كی كوردستان و هه‌نگوینه سروشتی و نایابه‌كه‌ی منیش نمایش ده‌كرێت، گوێز و سركه‌ی هه‌نار و سێ‌و و دۆشاوی ترێ و چه‌ندان جۆری به‌رهه‌می خۆماڵی تریش".
ڕوونی كرده‌وه، "فێستیڤاڵه‌كه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له شارۆكه‌ی سیروان و ناو باخه‌كه‌ی ئازاد هه‌ڵه‌بجه‌یی جووتیار ده‌بێت، له ڕۆژانی پێنجشه‌م و ڕۆژانی هه‌ینی ده‌كاته هه‌شت و نۆی تشرینی یه‌كه‌م، له سه‌عات 10 به‌یانی بۆ حه‌وتی ئێواره".
ساڵانه چه‌ندان فێستیڤاڵی به‌رهه‌می خۆماڵی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه ده‌چێت، له دیارترینیان فێستیڤاڵی هه‌ناری جووتیار ئازاد هه‌ڵه‌بجه‌ییه كه به جووتیاره نموونه‌ییه‌كه‌ی كوردستان ناسراوه. كه ساڵی پار له شاری هه‌ولێریش كرایه‌وه.