پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له ڕێی بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندان گرته‌ی ڤیدیۆی له میدیاكانییه‌وه هانی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات تا پێوه‌ندییان پێوه بكه‌ن و چه‌كداری بكه‌ن.
گرته ڤیدیۆییه‌كان كه په‌كه‌كه بڵاوی ده‌كاته‌وه تایبه‌ته به چوونی چه‌ند گه‌نجێكی شاره‌كانی باكوری كوردستان، به‌ڵام په‌كه‌كه وای پێشان ده‌دا گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستانن، چونكه له كۆتایی هه‌موو ڤیدیۆیه‌كدا داوا ده‌كه‌ن زۆرترین گه‌نج پێوه‌ندیان پێوه بكه‌ن.
پێویسته به‌هه‌موو جۆرێك بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه رابگیرێت
په‌كه‌كه كه ڕێكخراوێكی چه‌كدارییه و ئێسته چه‌ندان گوند و ناوچه‌ی كوردستانیان داگیر كردووه، ده‌یانه‌وێ زیاتر كار بۆ فراوانكردنی ریزه‌كانیان بده‌ن، وه‌ك هاندانێكیش ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته به‌هه‌موو جۆرێك بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه رابگیرێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونی تاكی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.
ستار عه‌بدولجه‌بار توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و دیمه‌نی ڤیدیۆیانه‌ی كه په‌كه‌كه بڵاوی ده‌كاته‌وه به كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان نامۆن، ئه‌و جۆره چه‌كدار كردنه و قسه و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌و ڤیدیۆیانه‌وه ده‌كرێ كاریگه‌ری خراپی ده‌بێ.
هه‌روه‌ك به پێویستی زانی له‌لایه‌ن ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه كار بكرێ تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره گرتانه ڕابگیرێ و له‌و ڕێیه‌وه گه‌نجان هان نه‌درێن.