كه‌مێك پێش ئێسته نرخی دۆلارى ئه‌مه‌ریكى لە بازاڕەکانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان بەرز بووەوە و نزمترین نرخی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تۆمار کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ى تشرینى یه‌كه‌م، شۆخان عه‌بدوڵا بریكارى كۆمپانیاى تاك نرخ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ئێستە نرخی هەر دۆلارێکی ئەمەریکا بە 125.500 هەزار دینارى عێراقی له بازاڕه‌كانى هه‌ولێر دەفڕۆشرێت و به 125 هه‌زار دینارى عێراقى ده‌ێته كڕین".
لاى خۆیه‌وه حه‌مزه ناسڕ دلێمى بریكارى كۆمپانیاى دلێمى بۆ ئاڵوگۆڕى دراو له به‌غدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "نرخى 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رابنه‌ر 126.100 دینارى عێراقییه له بازاڕه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق."
زیاتر گوتى، "هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئاڵۆزى دۆخى سایسى و ته‌ناهى به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌دۆخێكى هه‌شتیاردا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات گرانبوون له بازاڕه‌كاندا دروست ببێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش بانكى ناوه‌ندى به شێوه‌ى هه‌فتانه دۆلارى ئه‌مه‌ریكى ناخاته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ڵكو به شێوه‌ى مانگانه به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه."
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری پێشووی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له 11ی ئه‌یلوولی ڕابردوو ئاشكرای كرد، "قه‌رزه‌كانی عێراق ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر و زۆرتر ده‌بن و ئێسته‌یش كۆی گشتی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی گه‌یشتووه‌ته 134 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. ئێسته عێراق بڕی 25 ملیار دۆلار قه‌رزی سیادی له‌سه‌ره و پێویسته له ماوه‌ی 2020 تا 2028 كۆی ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه، ئه‌وانه‌یش قه‌رزه‌كانی یانه‌ی پاریسن.