گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا پابه‌ندبوونی كوردستان به رێككه‌وتنی ئۆپێك پڵه‌س راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێ، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی كوردستان نزیك به 10٪ی كۆی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراقه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م، د. جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی خاو بووه له‌ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی ئۆپێك پڵه‌س (+OPEC ) به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و به‌و بڕه‌ی له كێڵگه‌كان به‌رهه‌م هێنراوه.
هه‌رێم ناتوانێ خه‌رجییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی دابین بكات
.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، وه‌ك ئاشكرایه به‌رهه‌می نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌كه‌ی 10% تێپه‌ڕ ناكات له كۆی به‌رهه‌می گشتی عێراق.
جووتیار عادل ئاماژه به‌وه ده‌دات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ لارییه‌كی له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م نییه به‌پێی ڕێژه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، به‌رانبه‌ر ئه‌وه حكوومه‌تی فیدراڵ بڕی شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات له‌و پاره‌یه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه له ده‌ستی ده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رێم ناتوانێ كاروباری خۆی به‌ڕێوه ببات و ناشتوانێت خه‌رجییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی دابین بكات، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
هه‌روه‌ها بودجه‌ی دابینكراو بۆ به‌شێك له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه له 450 ملیار بۆ 320 ملیار دینار مانگانه كه‌م كرایه‌وه، ئه‌مه جگه له دابه‌زینی ئاستی داهاتی غه‌یره نه‌وتی به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆڕۆنا و نه‌ناردنی به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه بۆ مانگی پێنج وشه‌ش و حه‌وتی 2020.
"ئه‌م بارودۆخه پێویستی به‌وه‌یه حكوومه‌تی فیدراڵ ڕه‌چاوی قه‌یرانی سه‌ختی دارایی هه‌رێمی كوردستان بكات كه له شوباتی 2014وه پێیدا تێده‌په‌ڕێت". له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وا نووسراوه.
له كۆتادا گوته‌بێژی حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی شیاوی باسه، له‌مباره‌یه‌وه له رۆژی 18ی نیسانی 2020 رێككه‌وتنێك له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، شاندی حكوومه‌تی فیدراڵ كه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه – وه‌زیری نه‌وته‌وه سه‌رۆكایه‌تی كرا، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابوورییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی كرا، ئه‌م رێككه‌وتنه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یه‌نرا و هه‌ردوولاش دووپاتیان كرده‌وه كه پێویسته ره‌چاوی دادپه‌روه‌ری بكرێت له ده‌ستنیشانكردنی رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی كۆی به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی عێراقه‌وه بێت، نه‌بێته هۆكارێك بۆ زیانی زیاتری مادی بۆ هه‌رێمی كوردستان.