كۆمپانیای "رێڵم"ـی چینی ڕای گه‌یاند، تازەترین بەرهەمیان لە جۆری ''ڕێڵم حەوت'' خستووەتە بازاڕەوە و وه‌ك خۆی گوتویه‌تی، له‌ڕووی دیزاین و سیستمی به‌هێزییه‌وه زۆر گرینگی پێ دراوە، بەڵام جیاواز لە هەر بەرهەمێکی تر سیستمی ئینتەرنێتی 5Gیمان بۆ داناوە.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌ی رێڵم بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای چینی رێڵم له كارێكی نوێ‌دا مۆبایلی جۆری "Realme 7 5G" نمایش كرد و له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئه‌م مۆبایله یه‌كێكە له‌و مۆبایلانه‌ی له‌ڕووی خێراییه‌وه ڕكابه‌ری به‌هێزترینه‌كان ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن سێ كامێرایه كه هه‌ریه‌كه‌یان به سیستمێكی جیاواز كار ده‌كه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یان هه‌یه له "فۆكسكردن، زووم، ته‌ڵخكردن و پانوڕاما" بۆیه كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، به‌هێزترین مۆبایلمان دروست كردووه له‌ڕووی كامێراوه.
ڕێڵم ئەم مۆبایلەی بە بەهێزترین سیستمی ئینتەرنێتی دروست کردووە کە ئەویش 5Gییە
ئه‌وه‌یش گوتراوه، مۆبایله‌كه ئێستە لە بازاڕەکان بەردەستە به ڕامی شەش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدا به‌كارهێنراوه كه 6.50 ئینجه و به سیسته‌می 4K كارده‌كات، جیاواز لە هەر بەرهەمێکی تر سیستمی ئینتەرنێتی 5Gی تێدا بەکارهێنراوە لە خێراترین ئینتەرنێت دابین دەکات.
رێڵم كۆمپانیایه‌كی چینی تایبه‌ته به دروستكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئایاری ساڵی 2018 دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌یش "سكای لی"یه ئۆفیسی سه‌ره‌كی رێڵم له چین و بریكاری سه‌ره‌كیشی هه‌یه له هیندستان.