به‌های نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و له‌وه‌ته‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا راگه‌یه‌نراوه رۆژانه بڕێك له به‌های نه‌وت هه‌ڵكشاوه.
به‌گوێره‌ی
dailyfx ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 46 دۆلار و 57 سه‌نت كه به به‌رزترین نرخی نه‌وت له ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌وه‌ته‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا راگه‌یه‌نراوه خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت زیاتر بووه
له‌وه‌ته‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا راگه‌یه‌نراوه خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت زیاتر بووه و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا چوار دۆلار له نرخی هه‌ر به‌رمیلێك هه‌ڵكشاوه.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه كۆمپانیای ئەمەریكیی مۆدێرنا بڵاوی كردەوە، بە رێژەی 95% تاقیكردنەوەكانیان سەركەوتوو بوون.
هەفتەی رابردووش كۆمپانیاكانی فایزەر و بایۆن تێك بە رێژەی 90% سەركەوتنیان راگەیاند و لە سەرەتای هەفتەكە بووبووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت.
هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه كۆمپانیای ئا‌سترازانكا كه به هاوكاری زانكۆی ئۆكسفۆرد پێكوته‌ی به‌رهه‌م هێناوه كاریگه‌ری پێكوته‌كه‌ی به رێژه‌ی 70 تا 90% راگه‌یاندووه.
كۆرۆنا گرنگترین هۆكاری سستبوونی بازاڕەكانی دنیا و چەرخی پیشەسازی بووە، بۆیە بە نەمانی كۆرۆنا پیشەسازیش گەشە دەكات و ئاستی داخوازی لەسەر نەوت بەرز دەكاتەوە.