ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رای گه‌یاند، پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا نا ده‌ستوورییه و "شكست ده‌هێنێ"، پێشی وایه كه ئه‌و هه‌وڵانه بانگه‌شه‌ی پێشووی هه‌ڵبژاردنه و خه‌ڵك باجه‌كه‌ی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی تشرینی دووه‌م، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بۆ به‌غدا نا ده‌ستوورییه و شكست ده‌هێنێ، چونكه له خولی ڕابردووی په‌رله‌مانیش په‌رله‌مانیش پرسێكی وا هه‌بووه و شكستی هێناوه.
ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه ناده‌ستوورییه به‌شێك له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كانیش پشتگیری ناكه‌ن
جاف زیاتر گوتی، ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه ناده‌ستوورییه به‌شێك له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كانیش پشتگیری ناكه‌ن، بۆیه پڕۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره سه‌رناگرێ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌وڵێكی له‌و جۆره بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسیی و بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه باجه‌كه‌ی ده‌دات خه‌ڵكه نه‌ك هیچ كه‌سێكی تر.
به‌پێویستیشی زانی هه‌مووان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه و دارایی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێ، نه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی بخرێته ڕوو.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌شواق جاف له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق پڕۆژه‌یه‌كیان داوه‌ته به‌غدا تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بكوێته ژێر ده‌ستی، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" خه‌ڵكی كوردستان زیانمه‌ندی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بن، چونكه به‌غدا نیوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ناناسێت و مووچه‌كانیان بۆ نانێرێ.