ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رانبه‌ر گوته‌كانی جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئازاده له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك پێویست بكات بۆ پاراستی خاكه‌كه‌ی بوونی هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی تشرینی دووه‌م، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئازاده له هه‌ر سنوور و ناوچه‌یه‌كی كوردستان كاتێك مه‌ترسی دروست ده‌بێت له‌سه‌ر خاك و نیشتمان، ئه‌و له‌وێ بێت بۆ پاراستنی خاكه‌كه‌ی و پێویست ناكات هیچ كه‌س رێ بۆ پێشمه‌رگه دابنێت.
پێشمەرگە ئازادە لەکوێ بێت و پێویست ناکات کەس ڕێی بۆ دا‌نێت
ئه‌وه‌شی گوت، باشترین بژارده بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ، به‌ڵام مه‌ترسی كاتێك دروست ده‌بێت كه بیانوو بهێنرێته‌وه و بدرێت به ده‌سته‌وه بۆ ئه‌و گفتوگۆیه، وه‌ك ئێسته كه چۆن داوا ده‌كرێ هێزی پێشمه‌رگه دوور بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئاساییه كه پێشمه‌رگه له كوێ بێت، به‌ڵام بۆ هێزی تر ئاسایی نییه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام له جووڵه‌دان و نائارامییان دروست كردووه، ئه‌وانه چی ده‌كه‌ن و كاریان چییه؟ پێویسته ئه‌وانه بكشێنه‌وه و خاكی كوردستان به‌كار نه‌هێنن، پێشمه‌رگه خاوه‌نی كوردستان و هه‌ر بستێكی ئه‌م خاكه‌یه، كه‌س ناتوانێ رێی بۆ دابنێت له كوێ بێت یان له كوێ نه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی، پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی كوردستان بچێته هه‌ر ناوچه‌یه‌ك خاكی خۆیه‌تی و خاوه‌ن ماڵه، بیانوو هێنانه‌وه به ئاراسته‌ی تێكدانی دۆخه‌كه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی