كاتی تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان درێژ دەكرێتەوە

:: PM:01:55:01/12/2020 ‌
گوتەبێژی شارەوانی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، ئەو كاتە تەواو بوو كە بۆ تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان دانرابوو، بۆیە بەمنزیكانە كۆبوونەوەیەك بۆ درێژكردنەوەی كاتەكەی دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم یەكی كانوونی یەكەم، سیامەند كەریم گوتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو كاتە كۆتایی هات بۆ تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان دیاری كرابوو بەیاسا.

وەزیری شارەوانی لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی دەبێت 
گوتەبێژی شارەوانیی هەولێر گوتی، بەمنزیكانە وەزیری شارەوانی لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی دەبێت و ئەو كاتە درێژ دەكرێتەوە بۆ تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان دیاری كرابوو.

باسی لەوەش كرد، ئەو كاتە كە دیاری كرابوو بۆ تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان، بەشێكی زۆری لە كاتی كەرەنتین بەفیڕۆ چووە، بۆیە داوا كراوە ئەو كاتە درێژ بكرێتەوە.

ڕوونی كردەوە، خەڵكێكی زۆر سەردانی شەش شارەوانییەكی هەولێریان كردووە بۆ تاپۆكردنی خانووەكانیان، ئەوەیش مانای ئەوەیە هاووڵاتییان دەیانەوێ كاروبارەكانیان بە یاسایی بێت.

ساڵی ڕابردوو یاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان لە هەرێمی كوردستان دەرچوو و پێشبینیش دەكرێت 300 هەزار خانوو تاپۆ بكرێن.



وشە - رامیار جەواد