پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی لاهوور و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژی حكوومه‌ت و شاندی دانووستانكاری كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستیان پێ كردووه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌نگاوه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی و شاندی حكوومه‌ت له به‌غدا به گرنگ ده‌زانێ.
شێروان میرزا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق /یه‌كێتی/ به گرنگییه‌وه له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی شاندی دانووستانكاری كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ڕوانێت و بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و شانده‌ی له به‌غدابوون هه‌نگاوی زۆر باشیان نا، هه‌ر شاندێكی تر و له هه‌ر ئاستێك بچن ئه‌وه درێژه پێده‌ری ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌بێ كه پێشتر كراوه.
میرزا رای گه‌یاند، له ساڵی نوێ گفتوگۆكان درێژه‌یان ده‌بێ و ئومێد زۆره به‌رهه‌می رێكه‌وتن بچینینه‌وه.
ته‌ها عه‌لی وه‌ك شرۆڤه‌كارێك، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، جگه له میدیا چه‌واشه‌كاره‌كانی لاهوور جه‌نگی میدیا شۆڤێنییه‌كانیش وه‌ك هه‌وڵێك بۆدروستكردنی درزی زیاتر له نێو ماڵی كورد هه‌واڵی بێ بنه‌ما بڵاو ده‌كاته‌وه و دژایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كات.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دژایه‌تی لاهوور بۆ شاندی حكوومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی تێكدان ده‌دات و له‌گه‌ڵ ئارامی و ڕێككه‌وتن نییه.
له باره‌ی دیاركردنی قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گولیزار ره‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشاندانی وێنه‌ی یه‌ك ریزی كورد و به‌شداری كارای حزبه‌كانی ناو حكوومه‌ته.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی