حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و كێشه‌یه‌ی تووشی حكوومه‌ت و عێراقییه‌كان بووه، له لایه‌ك بودجه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی خۆی بۆ دیاری كراوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراقییه‌كان. هاوكات له بودجه‌ی 2021ی عێراق، بودجه‌كه‌ی هێنده‌ی چوار پارێزگای عێراقه.
بودجه‌ی 2021ی عێراق سه‌رباری ئه‌وه‌ی كورتهێنانی له نیوه زیاتره، ئه‌وه‌یش به‌هۆی خه‌رجیی زۆر، بوونی گه‌نده‌ڵی له هه‌موو كه‌رته‌كانی حكوومه‌ت، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی حكوومه‌ت بۆ ناو خه‌زێنه‌ی گشتی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی عێراق. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه بانكی ناوه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه له سه‌رووی 100 ترلیۆنه‌وه بكات به 63 ترلیۆن دینار، ئه‌وه‌یش له ڕێی به‌رزكردنه‌وه‌ی دراوی بیانی به‌رانبه‌ر دنیاری عێراق.
عێراق له دوای 2003وه، به گوته‌ی سه‌ركرده‌كان و هاووڵاتییانی عێراق، "به‌ده‌ست ئه‌و ژماره زۆره‌ی حزب، گرووپ و میلیشاكان كه ئه‌مانه هه‌ر ناوچه و شوێنێكی عێراقیان به‌ده‌سته. وای كردووه به‌رده‌وام عێراق به دۆخی ته‌ناهیی زۆر خراپ و ته‌نگژه‌ی دارایی قووڵ و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان تێپه‌ڕ ببێت، به‌رده‌وام ئه‌و گرووپ و میلیشیایانه هه‌ڕه‌شه بن بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی وڵاتان له ناوچه‌ی سه‌وز".
حه‌شدی شه‌عبی له بودجه‌ی 2021 بڕی دوو ترلیۆن و 536 ملیار دیناری بۆ دیاری كراوه
له دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و چۆڵكردنی مووسڵ له‌لایه‌ن سوپاوه، وای كرد چه‌كداری حزبی و فه‌توایه‌كی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كان له عێراق، له ماوه‌ی كه‌متر له 24 سه‌عاتدا 32 جۆره هێز و گرووپ دروست ببن، هاوكات به‌شێكی چاودێران ده‌ڵێن، "ئه‌وانه‌شی دروست بوون، زۆربه‌یان له ئێرانه‌وه نزیكن و بۆ ئه‌وان كار ده‌كه‌ن و توندڕه‌وترین گرووپی چه‌كدارن، "ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له‌وانه‌ی خسته لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌یووب حوسێن چالاكی مه‌ده‌نی له به‌غدا به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌دوای 2003وه ساڵانه بۆ ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان دیاری كراوه، له سه‌رووی هه‌موو شتێك بووه به‌ناوی به هێزكردنی هێزه ته‌ناهییه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه لاوازترین ده‌زگای ته‌ناهییه، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیش حه‌شده.
روونی ده‌كاته‌وه، "له‌بری ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ حه‌شدی شه‌عبی دیاری كراوه، با پڕۆژه كۆنه‌كان و خزمه‌تگوزاری بۆ پارێزگا وێرانه‌كان ئه‌نجام بده‌ن".
به‌پێی ماده‌ی نۆی ده‌ستووری عێراق، بڕگه‌ی با: دروستكردنی میلیشیا له عێراق قه‌ده‌غه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌ڵام له په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی شیعه‌كان كرا به به‌شێك له هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق، ساڵانه له بودجه بڕه پاره‌یه‌كی زۆر له قه‌باره‌ی خۆی بۆ دیاری ده‌كرێ.
ئه‌مساڵ 923 ملیار و 400 ملیۆن دیناره، له چوارچێوه‌ی ئه‌و بودجه‌یه بۆ كوردستان دێت
هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی رای گه‌یاندبوو، ژماره‌ی چه‌كداری میلیشیاكانی عێراق، ئه‌وه‌ی تۆمار كراوه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به‌فه‌رمی 56 هه‌زاره، به‌ڵام حكوومه‌ت مووچه‌ی 156 هه‌زار حه‌شدی شه‌عبی ده‌دات.
حه‌شدی شه‌عبی له بودجه‌ی 2021 بڕی دوو ترلیۆن و 536 ملیار دیناری بۆ دیاری كراوه، هاوكات ئه‌وه له‌لای شاره‌زایانی ئابووری، به بودجه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تر له خۆی هه‌ژمار ده‌كرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و پڕۆژه بودجه‌یه‌ی بۆ په‌رله‌مان چووه، بودجه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، زیاتره له چوار پارێزگای گه‌وره‌ی عێراق ئه‌وانیش نه‌ینه‌وا، زیقار، نه‌جه‌ف و دیوانییه.
د. ئه‌رشه‌د ته‌ها پسپۆڕی ئابووری بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ حه‌شد دیاری كراوه، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر عێراق و داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران خۆیشی، له‌به‌رئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌كی زۆر ده‌به‌ن بۆ به‌هێزكردنی میلیشیاكان. ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی هه‌یه".
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشمه‌رگه به‌پێی ده‌ستوور و یاسا، به‌شێكی فه‌رمییه له سوپای عێراق، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه نادرێت، هاوكات ئه‌مساڵ 923 ملیار و 400 ملیۆن دیناره، له چوارچێوه‌ی ئه‌و بودجه‌یه بۆ كوردستان دێت.
ناسڕ هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه" گوت، ئه‌وه حه‌شدی شه‌عبییه كۆنترۆڵی وڵاتی به‌ده‌سته و زۆرینه‌ی حوكمڕانه‌كانیش له شیعه پێكدێت. كه‌وایه شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێ ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، بۆیه چۆن بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه بودجه‌ی تایبه‌ت به هێزه‌كانیان هه‌بێت، ئێمه‌ش بۆ بودجه‌ی پێشمه‌رگه داوای بودجه‌ی تایبه‌ت ده‌كه‌ین، بێده‌نگ نابین و پێداگیری له بودجه‌ی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین.