له باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان له ئه‌مه‌ریكا، به‌پێی ئه‌و پشكنینانه‌ی بۆیان كراوه، ده‌ركه‌وتووه دوو گۆرێلا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هاوكات گومان هه‌یه گۆرێلایەکی تریش تووشی هه‌مان نه‌خۆشیی بێت.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری كه سه‌ربه رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی میسره، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا جاڤین نیوسۆم دوێنێ دووشه‌م رای گه‌یاندووه، ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی سان دیگۆ به‌پێی پشكنینه‌كان كه بۆیان كراوه، دوو گۆرێلا تووش بوون. گومان ده‌كرێ گۆرێلایەکی تریش تووشی هه‌مان نه‌خۆشیی بووبێت.
به‌پێی پێگه میسرییه‌كه، حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ئه‌وه‌ش گوتووه، ئێسته پشكنین له‌و باخچه‌ی ئاژه‌ڵانه به چڕی ده‌ستی پێ كردووه و پێی وایه ئه‌و ڤایرۆسه، بۆ ئه‌سته‌م نییه له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ بگوازرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌ناو ئاژه‌ڵاندا گۆرێلا.