ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ و چاكسازی له مووچه و كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه و ساڵێكی خۆش و داراییه‌كی باش چاوه‌ڕێی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م، عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان /یه‌كێتی/، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو كارێكی باش و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له پێناو باشبوونی دۆخه‌كه به‌رزده‌نرخێنین، به‌تایبه‌تی پرسی مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رێگری له كاری قاچاخی و نایاسایی، هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه داهاتییان هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه كه ئێسته نرخی نه‌وت به‌راورد به مانگانه‌كانی رابردوو به‌رزبووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم داهاتێكی زیاتری نه‌وتی هه‌یه، هه‌روه‌ها داهاتی ناوخۆیش زیاد بووه و پرسی رێگری له قاچاخی و كاری نایاسایی له مه‌رزه‌كان له مانگه‌كانی داهاتوو داهات زیاتر ده‌كات، ئه‌و چاكسازییه‌ی كه حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه خه‌رجی بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
زیادبوونی هه‌ردوو داهاتی ناوخۆ و نه‌وت و چاكسازییه‌كان، نه‌مانی كۆرۆنا، هه‌موو ئه‌وانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تدایه
به بڕوای سێده‌ری زیادبوونی هه‌ردوو داهاتی ناوخۆ و نه‌وت و چاكسازییه‌كان، نه‌مانی كۆرۆنا، هه‌موو ئه‌وانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تدایه و ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن كه حكوومه‌ت مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه دابه‌ش بكات و به گشتیش ئه‌وانه هێمان بۆ ئه‌وه‌ی كه ساڵێكی خۆش له رووی دارایی و ئابووری چاوه‌ڕێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
لای خۆیه‌وه ئه‌میر قه‌ساب سه‌رۆكی ئابووریناسانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، زیادبوونی داهاته‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و هه‌وڵدانی حكوومه‌ت بۆ رێگریكردن و رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و رێگری له گرانی، زۆر باش ده‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانه.
روونیشی كرده‌وه كه حكوومه‌ت هه‌موو مانگێك ته‌مویلی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخه‌كه به‌گشتی ده‌بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به ڕێكخستنه‌وه‌ی داهات و چاكسازی كردووه، هاوكات ئه‌مڕۆ جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، حكوومه‌ت هه‌موو هه‌ولێك بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌دات و هه‌وڵده‌ده‌ن چیتر مووچه نه‌بێت به هه‌واڵی به په‌له.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی