له سنووری گه‌رمیان به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌نجان فێری كاری جۆراوجۆر ده‌كات و ئه‌وانیش به‌لێشاو رووی تێ ده‌كه‌ن.
كاوه جه‌بار به‌رێوه‌به‌ری كار و راهێنانی پیشه‌یی له گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌رێی به‌رێوه‌به‌رایتییه‌كه‌یانه‌وه ده‌ست به كردنه‌وه‌ی خوولی جۆراوجۆری فێربوونی پیشه‌ی جیاوازه‌كان كراوه.
نزیكه‌ی 100 خولی جۆراوجۆر ده‌كه‌ینه‌وه
روونیشی كرده‌وه، بۆ خانمان خوولی به‌رگدووری و ئارایشتگه و بۆ كوڕانیش خوولی سه‌ره‌تاشی و فیته‌ری و پیشه‌ی زیاترمان كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، لانی كه‌م سالاَنه نزیكه‌ی 100 خولی جۆراوجۆر ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌ند ساڵی پار به‌هۆی كۆرۆناوه خووله‌كان دواكه‌وتن.
هایده محه‌مه‌د خاوه‌نی سه‌نته‌رێكی به‌رگدوورییه له كه‌لار، بۆ "وشه" گوتی، پاش ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ئه‌و به‌رێوه‌به‌راتییه‌وه فێری پیشه‌كه بووه ئێسته خاوه‌نی كاری خۆیه‌تی.
سامان عه‌لی وه‌ك گه‌نجێك كه له رێگه‌ی خوله‌كانه‌وه فێری پیشه‌یی سه‌ره‌تاشی بووه، بۆ "وشه" گوتی، ماوه‌ی مانگێكه و دوای فێربوونی به‌كاری سه‌رتاشی له دووكانی سه‌رتاشێكدا كار ده‌كات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی