هه‌نگاوه‌كانی ته‌عریبكردن له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان چڕبووته‌وه و دواى كه‌رتی كشتوكاڵ و داگیركردنی زه‌وی جووتیارانی كورد، ئێسته هه‌وڵی ته‌عریبكردنی قوتابخانه كوردییه‌كانیش به‌شێوه‌ی كرداره‌كی سه‌ری هه‌ڵداوه.
په‌روین فاتیح، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی كوردی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك، بۆ "وشه" باسی له بوونی پیلانێكی تری ته‌عریب كرد له ڕێی گۆڕینی موڵكدارێتی قوتابخانه كوردییه‌كان بۆ خوێندنی عه‌ره‌بی.
ڕوونی كرده‌وه، له كه‌ركووك قوتابخانه‌ی میوان هه‌یه له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی خاوه‌ن باڵه‌خانه، له به‌شی پلانی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك تۆمار كراوه، هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك موڵكدارێتی بۆ خوێندنی كام نه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوكات به‌هۆی كه‌می باڵه‌خانه‌وه وه‌ك میوان كام قوتابخانه چوونه‌ته‌هه‌مان باڵه‌خانه.
زیاتر گوتی، پیلانه‌كه ئه‌وه‌یه موڵكدارێتی قوتابخانه كوردییه‌كان بكڕێن به موڵكی خوێندنی عه‌ره‌بی، له‌و ڕووه‌یشه‌وه بۆ نموونه له شارۆكه‌ی دووبز هه‌نگاو بۆ ئه‌و شێوه ته‌عه‌ره‌یبه نراوه و قوتابخانه‌ی كورد كراوه به عه‌ره‌بی گوایه مۆڵكدارێتی بۆ قوتابخانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه به‌تایبه‌ت له‌وشوێنانه‌ی كه قوتابخانه‌ی كوردین و ده‌كه‌ونه گه‌ڕه‌كی عه‌ربییه‌وه یاداشتیان داوه‌ته لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان گوایه ئه‌و قوتابخانه كوردیانه له‌بنه‌ڕه‌تدا موڵكی خوێندنی عه‌ره‌بی بووه.
ڕوونى كرده‌وه، دواى كه‌رتی كشتوكاڵ ته‌عریب بواری په‌روه‌رده‌ی گرتووه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندمان له‌م ڕه‌فتاره‌ی مامۆستایان و قوتابیانی عه‌ره‌ب و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك و پارێزگاكه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و داوامان كردووه ڕێ بگیرێ له شه‌پۆلی ته‌عریبكردنی قوتابخانه كوردییه‌كان.
مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مان عێراق بۆ "وشه" ئاماژه‌ى دا، ئه‌و پرسه له‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه هه‌ندێك له قوتابخانه‌كان دوو ده‌وامین یاخوود ده‌وامی دووه‌م له هه‌وڵدایه ناوی قوتابخانه‌كه بكات به ناوی خۆیه‌وه.
زیاتر گوتى، له‌باره‌ى ئه‌و هه‌نگاوه‌وه بڕیارمانداوه به‌دواداچوونی وری بۆ بكه‌ین.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی