گوته‌بێژی كۆشكی سپی رای گه‌یاند، بایدن نیازی هه‌یه له‌ڕێی دیپلۆماسییه‌وه سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران قورس‌تر بكات، ده‌یه‌وێ وڵاتانی ئه‌وروپاش بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هاوكاری واشنتن بن بۆ راسته‌ڕێكردنی ئێران و ده‌ستهه‌ڵگرتنی له ره‌فتاره نه‌شیاوه‌كانی.
ئەمەریکا گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی بۆ سزادانی ئێران دروست دەکات
له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، زۆربه‌ی میدیا و چاودێرانی سیاسی باسیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی بایدن بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك ده‌كرد، پێیان وابوو له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رجه‌م سزا ئابوورییه‌كانی پێوه‌ست به پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران لاده‌برێت.
ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جۆ بایدن له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆ ده‌كات و نیازی هه‌یه به هاوكاری سه‌رجه‌م وڵاتان، درێژه به سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران بدات.
جینیفێر ساكی گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی فه‌رمی كابینه‌ی بایدنی له‌باره‌ی ئێرانه‌وه راگه‌یاند و ئاماژه‌ی دا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه واشنتن له رێی دیپلۆماسییه‌وه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران چه‌ند هێنده بكات، ماوه‌كه‌یان درێژتر بكاته‌وه و كۆمه‌ڵێك سزای پێوه‌ست به‌و بابه‌تانه‌ش بخاته سه‌ر تاران كه دنیای تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا بایدن كۆمه‌ڵێك گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا كردووه، داوای ئه‌وه‌ی كردووه ئێران به‌ڵێنه‌كانی پێوه‌ست به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆی بباته سه‌ر و پابه‌ندی یاساكانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بێت.
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن، ئیسرائیل نێرده‌یه‌كی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نوێی ئه‌و وڵاته، ئه‌و نێرده‌یه پێوه‌ست بوو به كه‌مپینی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه له دژی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك به‌ڕێی خستووه.
به‌رپرسانی ئیسرائیل ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵێك رێكاری نوێ بخه‌نه روو، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاشكرا له‌گه‌ڵ واشنتن چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیان جێ ده‌هێڵێت. تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاخۆ ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه به ئاشكرا بكرێت یان له پشتی په‌رده‌وه ئه‌نجام بدرێت.
ئێستە مەترسییەکانی ئێران تەنیا پێوەست نییە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی
ئیسرائیل پێشتریش هه‌م له رێی وه‌زیری به‌رگری و هه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هۆشداری ئه‌وه‌ی به بایدن دابوو، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، ئیتر ئیسرائیل ئه‌و دۆست و هاوپه‌یمانه‌ی پێشووی واشنتن نامێنێت و بۆ پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بكات، راسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر تاران.
هاوكات زیاد له 21 سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكا كه زۆربه‌یان سه‌ر به حزبی دیموكراتن، له نامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا نه‌خشه‌ڕێیه‌كیان بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی بایدن له به‌رانبه‌ر دۆسیه‌ی ئێران خسته به‌رده‌ستی، تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه ئیتر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و ناوچه‌یه نییه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بایدن وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌جێی هێشتووه.
ئه‌وان ئاماژه‌یان دابوو، ئه‌مه‌ریكا نابێ پێی وابێت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، ئیتر هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئێسته ئێران مه‌ترسییه‌كی زیاتر له پرۆگرامی ئه‌تۆمی بۆ دنیا دروست كردووه، ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی دوورهاوێژه و ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی فه‌رامۆش بكات و بیر له رێیه‌كی تر بكاته‌وه بۆ ملكه‌چكردنی تاران.
بایدن نایەوێ بۆ رێککەوتنێکی مردوو دۆست و هاوپەیمانەکانی لە دەست بدات
هاوكات ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی خوازیاری ئه‌وه‌ن رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت، تێیدا چالاكییه مووشه‌كییه‌كانی تاران و دۆسیه‌ی پاڵپشتی له تیرۆر و ده‌ستوه‌ردان له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بخرێته به‌رباس. هاوكات وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكاش دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتن بوون بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 و داوایان له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بوو، رێككه‌وتنێكی نوێ به ئاگه‌داری ئه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ تاران بكرێت.
لێدوانی گوته‌بێژی كۆشكی سپی له دوای ئه‌و رووداوانه، ده‌ریده‌خات بایدن روانگه‌ی به‌رانبه‌ر ئێران گۆڕاوه، له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چه‌ندان جار ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی، هه‌نگاو به‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌نێت، به‌ڵام ئێسته ئه‌و روانگه‌یه به‌رانبه‌ر ئێران له كابینه‌ی بایدن گۆڕاوه.
دویچه‌ڤێله نووسیویه‌تی، بایدن نایه‌وێ هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه ئیسرائیل، بكات به قوربانی رێككه‌وتنێكی تاران كه زیاد له سێ ساڵه مردووه و ئێرانیش نایه‌وێ جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه ناوی.