دەست بەسەر 100 كیلۆ گۆشتی بەرازدا گیرا

:: PM:02:01:21/01/2021 ‌
لە ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان، پۆلیس دەستی بەسەر 100 كیلۆگرام گۆشتی بەرازدا گرت كە بە ئۆتۆمبێلێك دەیانویست بۆ بازاڕی بگوازنەوە و ساغی بكەنەوە.

فەرماندەی پۆلیسی ورمێ باسی لەوە كردووە، لەسەر ئەم رووداوە ئۆتۆمبێلەكە و كەسێكی تۆمەتبار گیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە، لە دادگا بە گوێرەی یاسا لێپێچینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكە دەكرێت و سزای گونجاوی بەسەردا دەسەپێنرێت.

دیار نییە یەكەم جاریەتی ئەم جۆرە گۆشتە دەفرۆشێت یان پێشتریش گۆشتی بەرازی دەرخواردی خەڵك داوە.

بەگوێرەی ئیرنا، پۆلیس باسی لەوە نەكردووە ئەو تۆمەتبارە یەكەم جاریەتی ئەم جۆرە گۆشتە دەفرۆشێت یان پێشتریش گۆشتی بەرازی دەرخواردی خەڵك داوە. بەگوێرەی ئاینی ئیسلام خواردنی گۆشتی بەراز حەرامە.

رووداوی هاوشێوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان پێشتریش تۆمار كراوە، بەڵام زیاتر كەر بووە و كەسانێك بۆ پڕكردنی گیرفانیان گۆشتی كەریان لە جیاتی گۆشتی حەڵاڵ ساغ كردووەتەوە.

مەرج نییە گۆشتی بەراز یان کەر راستەوخۆ لە خواردنگەکان بفرۆشرێت و رێی تێدەچێت لە هەندێک کارگە بۆ بەرهەمهێنانی هەمبرگر و گۆشتی قوتووبەند ئەم سەرپێچیی و کارە نایاساییە ئەنجام بدرێت.



وشە - سلێمان تاشان