شه‌پۆلێكی به‌فربارین ده‌ڤه‌ری سۆرانی گرته‌وه و به‌و هۆیه‌وه سه‌رجه‌م ڕێیه سه‌ره‌كییه‌كان په‌كیان كه‌وت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، خوسره‌ت سادق به‌رپرسی كه‌رتی چواری رێگه‌وبانی سۆران، به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی چڕی به‌فربارین ده‌ڤه‌ری سۆران و باڵه‌كایه‌تی و برادۆست و سنووری مێرگه‌سۆری گرتووه‌ته‌وه و و له باڵه‌كایه‌تی تا ئێسته زیاتر له 70 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.
زیاتر گوتی، تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر به‌رده‌وام رێیه سه‌ره‌كییه‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه و دره‌نگانی شه‌وی ڕابڕدوو ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی چۆمان، حاجی ئۆمه‌ران، سمیلان، وه‌رتێ، سیده‌كان و به‌شێك له ڕێگه‌كانی مێرگه‌سۆر به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر گیرابوون و هاتوچۆ په‌كی كه‌وتبوو.
تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی به‌فرن له‌و ڕێیه سه‌ره‌كییانه زۆربه‌ی زۆری ڕێگه‌كان پاككراونه‌ته‌وه
" تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی به‌فرن له‌و ڕێیه سه‌ره‌كییانه و خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی زۆری ڕێگه‌كان پاككراونه‌ته‌وه و ئاسته‌نگ له ڕێگه‌كان نه‌ماوه، شوفێران و هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ناهێڵیین ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروست بێ" به‌رپرسه‌كه‌ی ڕێگاوبان وای گوت.
رێی سه‌ره‌كی حاجی ئۆمه‌ران - سۆران به رێی هاملتۆن ناسراوه، به‌هۆی هه‌بوونی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان ئێران و كوردستان له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا، رۆژانه هه‌زاران ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگر به‌و رێیه هاتوچۆی گه‌شتیاری و بازرگانی ده‌كه‌ن.
شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ربه شارۆكه‌ی چۆمانه، به دووریی 180 كم له رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی له شارۆكه‌یه‌ك و چوار شاره‌دێ پێكهاتووه، رووبه‌ری جیۆگرافیای شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران بریتییه له 140 كم چوارگۆشه كه 10%ی ده‌شتایییه و 60%ی شاخاوییه، 30%ی گرده، ژماره‌ی گونده‌كانی 19 گونده و له ساڵی 1976 بووه‌ته شاره‌دێ.
حاجی ئۆمه‌ران / موڕشید برادۆستی