ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی ڕای گه‌یاند، "هێزه‌كانی دژه‌تیرۆرى باكوورى توركیا، ئه‌مڕۆ توانیان 14 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له ڕێكخراوی تیرۆرستى داعش، له چه‌ند پارێزگایه‌كی ئه‌و وڵاته بگرن."
زۆرترین كۆچبه‌رى عه‌ره‌بى عێراقى و سووریى له خۆى ده‌گرێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى كانوونى دووه‌م، هێزه‌كانى دژه‌تیرۆری توركیا ئاشكراى كردووه، "له پارێزگای سامسۆنی باكووری وڵاتهكه‌مان، هه‌ڵمانكوتاوه‌ته سه‌ر 13 ماڵ، له ئه‌نجامدا چوار هاووڵاتیی سووری و 10 هاووڵاتیی عێراقیمان گرت، كه گومانیان لێ ده‌كرێت، ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆرستى داعش بن."
به‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌ندێك له گومان لێكراوه‌كان، هاوكاری چه‌كدارانی داعشیان كردووه، تا به‌ره‌و ئه‌وروپا ڕابكه‌ن.
سامسۆن، یەکێکە لە شارەکانی تورکیا ده‌كه‌وێت باكوورى ئه‌و وڵاته، له‌سه‌ر ده‌ریاى ڕه‌شه و سه‌ر به ولایه‌تى تڕابزۆنه، ئەم شارە دوو زانکۆ و چەندان کارگەی وەبەرهەم هێنان لە خۆ دەگرێت. شارێكه زۆرترین كۆچبه‌رى عه‌ره‌بى عێراقى و سووریى له خۆى ده‌گرێت، بۆیه زۆرترین تاوان تێیدا ڕووده‌دات.