له‌لایه‌ن چالاكانی هه‌ڵه‌بجه كاری كۆمپانیای عه‌ریزه نووسین به ئه‌لیكترۆنی ڕاده‌گرن، ده‌ڵێن: له دۆخی ئێسته‌ی ئابووری، خه‌ڵكی ناتوانێ 15 هه‌زار دینار ته‌نیا بۆ یه‌ك عه‌ریزه بدات؛ بۆیه به گردبوونه‌وه‌یه‌ك ڕێ له كاركردنی ده‌گرن.
فه‌رهاد قادر چالاكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شداری گردبوونه‌وه‌كه، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چالاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییمان بۆ به‌رده‌م دادنووسی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام دا، ئۆفیسی ئه‌و كۆمپانیایه‌مان داخست كه ده‌ستی كردووه به نووسینی عه‌ریزه‌ی ئه‌لیكترۆنی و بۆ هه‌ر عه‌ریزه‌یه‌ك بڕی 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ماوه‌ی چوار مانگه ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه له گفتوگۆداین، ئیداره‌ی شاریشمان هێنایه سه‌رخه‌ت، به‌ڵام كۆمپانیاكه گوێی لێ نه‌گرتین و له دووشه‌می ڕابردووه‌وه ده‌ستی به‌كار كردووه، ئێمه داوامان لێ كردبوو ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك نووسینی عه‌ریزه به سێ هه‌زار بێت، تا هاووڵاتی دنیابینییه‌كی بۆ دروست ده‌بێت ئیشی ئه‌لیكترۆنی باشتره له نووسین، ئه‌گه‌ر نا عه‌ریزه‌كان بكه‌ن به پێنچ هه‌زار ڕه‌چاوی باردۆخی هاووڵاتییان بكه‌ن له‌م ته‌نگژه‌یه، ڕه‌چاوی دۆخی داه‌هاتی تاك له‌م سنووره بكرێت، به‌ڵام گوێیان لێ نه‌گرتین، ئێمه‌ش ئۆفیسه‌كه‌یانمان داخست.
لای خۆیه‌وه دانا عه‌بدول چالاكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئین فۆڕ ئاڕ) له دیوانی قایمقامییه‌تی هه‌ڵه‌بجه كۆبووینه‌وه، بڕیار درا نووسراوێك بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێت، داوا بكرێت هه‌ڵه‌بجه ببه‌خشرێت له عه‌ریزه‌ی ئه‌لیكترۆنی، به‌ڵام بۆ به‌یانییه‌كه‌ی نه ڕێزیان له قسه‌كانی خۆیان گرت و نه ئێمه و نه قایمقام، ده‌ستیان كرد به‌كاركردن و ئه‌وه بۆ هه‌فته‌یه‌كه كار ده‌كه‌ن، عه‌ریزه له نێوان 15 هه‌زار بۆ 150 هه‌زار ده‌نووسن و ئه‌وه‌ش بارگرانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی ئێمه.
زیاتر گوتی: خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ناڕازییه به‌كاره‌كه‌یان، بۆیه ئه‌مڕۆ ئۆفیسه‌كه‌یانمان داخستووه بڕیاریشمان داوه جارێكی تر بیكه‌نه‌وه، ئه‌وه هه‌ر دایده‌خه‌ین و ڕێ به كاركردنیان ناده‌ین، بارگرانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر شانی هاووڵاتییان و كاری ئه‌و كۆمپانیایه به‌فه‌رمانی دادگای ئیداری له هه‌ولێر، پێچه‌وانه‌ی یاسایی ڕۆژنامه‌گه‌رییه له عێراق و كوردستان.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر پێوه‌ندیی به نوخشه ناسیح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ